Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی بزووتنەوەی سادیقوون

لۆگۆی بزووتنەوەی سادیقوون

عێراق

فراکسیۆنی سادیقوون: فڕۆکەخانەکانمان مەیدانی سزای دەرەکی نین

گەشاو خالید

گەشاو خالید

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

فراکسیۆنی سادیقوون لە پەرلەمانی عێراق داوای روونکردنەوەیەکی "فەرمی و بەپەلە" لە حکومەت دەکات سەبارەت بە راگرتنی گەشتی ئاسمانیی ئێران بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا. پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکە دەڵێ، "دەبێ سەروەریی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت."

ئەحمەد نازم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سادیقون، رۆژی هەینی، 25ـی ئەیلوولی2026، بە رووداوی راگەیاند: "بە تووندی هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی سنووردارکردن بەسەر جووڵەی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لە دەرەوەی چوارچێوە یاسایی و دەستوورییەکان رەتدەکەینەوە، چونکە عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە و بڕیارەکانی تەنیا لە دامەزراوە نیشتمانییەکانەوە دەردەچێت."

فراکسیۆنی سادیقوون رایگەیاند: "بە بایەخێکی زۆرەوە چاودێریی راوەستانی گەشتەکانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەین، راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی فڕۆکەخانە لە ترسی سزاکانی ئەمریکا، رەتیان کردووەتەوە خزمەتگوزاری پێشکێشی فڕۆکە ئێرانییەکان بکەن."

ئەحمەد رومەیز گوتی: "قبووڵ ناکەین فڕۆکەخانەکانی عێراق ببنە مەیدانێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیار یان ئەو سزایانەی لەلایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە دەسەپێندرێن. بڕیار لەبارەی ئاسمانی ئێمە تەنیا عێراق دەیدات و سەروەریی عێراقیش کاخەزێک نییە بۆ مامەڵەکردن و سازش لەسەر کردن."

فراکسیۆنی سادیقوون داوای لە حکومەت، وەزارەتی گواستنەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی کرد، کە سێ خاڵ بۆ پەرلەمان و رای گشتی روون بکەنەوە:

-کێ بڕیاری راگرتنی خزمەتگوزارییەکانی داوە؟
- بنەمای یاسایی و کارگێڕیی ئەم بڕیارە چییە؟
- کاریگەریی راستەقینەی سزاکانی دەرەوە لەسەر کۆمپانیاکانی نێو عێراق چەند و چۆنە؟

فراکسیۆنی سادیقوون دەڵێ: دەبێ سیاسەتی فڕۆکەوانی و فڕۆکەخانەکانی وڵات بەپێی دەستوور بێت، نەک گوشارە دەرەکییەکان. هەروەها داوای کردووە کە بەپەلە لێکەوتە مرۆیی و ئابوورییەکانی ئەم بڕیارە چارەسەر بکرێن، بەتایبەت ئەو زیانانەی بەر گەشتیاران و بازرگانانی نێوان عێراق و ئێران کەوتووە".

سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران تووندتر کرانەوە.

 کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەک (مێنزیس و ناس) کە خزمەتگوزاریی زەوینی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق پێشکێش دەکەن، بۆ ئەوەی خۆیان نەکەونە ژێر سزای دارایی واشنتن، مامەڵەکانیان لەگەڵ فڕۆکە ئێرانییەکان راگرت. 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە