Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیلام

ئیلام

کوردستان

لە شەش مانگدا هەناردەی دەروازەی سنووریی مێران 453 ملیۆن دۆلار بووە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ئیلام دەڵێ، لە شەش مانگدا بایی 453 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی دەروازەی سنووریی مێرانەوە هەناردە کراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، بەراورد بە هەمان کاتی پار، کەمی کردووە
.

ئەمڕۆ هەینی 25-09-2026، سۆهراب کەمەری، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵی هەتاوییەوە (21-03-2026) تاوەکو 21ـی ئەیلوول، قەبارەی هەناردەی کاڵا لە دەروازەی سنووریی مێرانەوە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 46 هەزار و 579 تۆن.

بەگوتەی سۆهراب کەمەری، کاڵا هەناردەکراوەکان بایی 453 ملیۆن دۆلار بوون کە بریتی بوون لە: ''ئامێری کشتوکاڵی، شووشە، شیش، ئاسن، ماسی، بەرهەمە پلاستییکییەکان، بەرد و کاشی''.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ئیلام ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە هەمان کاتی پار، هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکەوە کەمی کردووە، ''پار بەگشتی دوو ملیۆن و 384 هەزار و 896 تۆن کاڵا هەناردە کرا کە بایی یەک ملیار و 318 ملیۆن دۆلار بوون.

دەروازەی سنووریی مێران بە دووری 85 کیلۆمەتر کەوتووەتە باشووری رۆژئاوای شاری ئیلام و لە دیوی عێراقەوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای واست و ناوی (زڕباتیە)یە.
 
دەروازەکە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و عێراقە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها بەهۆی نزیکی لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، زۆرترین زیارەتکار هاتووچۆی پێدا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە