Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین. وێنە: AFP

کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین. وێنە: AFP

جیهان

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیژینگ: ترەمپ داوای لە شی جینپینگ کرد هاوکاریی ئێران نەکات

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ


رووداو دیجیتاڵ

دیپلۆماتێکی ئەمریکی دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ لە گفتوگۆکانی لەگەڵ شی جینپینگ رایگەیاندووە کە هەر هاوکارییەکی بەیژینگ بۆ ئێران "قبووڵنەکراوە."


رۆژی هەینی، 25-09-2026، دەیڤید پێردیو، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چین بە کەناڵی (سی ئێن بی سی) گوت، بابەتی ئەگەری پشتیوانیکردنی ئێران لەلایەن چینەوە چەندین جار لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات باس کراوە و لە کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی نێوان ترەمپ و شی جینپینگیش لە کۆشکی سپدا تاوتوێ کرایەوە.

پێردیو گوتی: "ئێمە چەندین هەفتە لەمەوبەر بە روونی پێمان راگەیاندبوون کە هەر هاوکارییەک پێشکێش بە ئێران بکرێ، چ بە شێوەیەکی راستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، چ لە رێگەی زانیاریی هەواڵگری بێت یان کەرەستەی سەربازی، بە تەواوی قبووڵ نەکراوە. سەرۆک تڕەمپیش دوێنێ جارێکی دیکە ئەو پەیامەی بە زۆر روونی پێگەیاندنەوە".

پرسی تەنگەی هورمز

پێردیو باسی لەوە کرد کە واشنتن نیگەرانە لەوەی کە چین ناراستەوخۆ پشتیوانیی پشتیوانی ئێران دەکات. لە هەمان کاتدا دانی بەوەدا نا کە ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی راستەوخۆی لەبەردەست نییە کە بەیژینگ هاوکاریی تارانی کردبێت بۆ بەداخراوی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز. 

باڵیۆزەکەی ئەمریکا گوتی: "پێمان وایە پشتیوانیی ناڕاستەوخۆ هەبووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی راستەوخۆ لەبەردەست نییە"، گوتیشی واشنتن سەرجەم نیگەرانییەکانی خۆی بە بەیژینگ گەیاندووە.

پێردیو گوتیشی کە تڕەمپ و شی جینپینگ لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە نابێت ئێران هەرگیز ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێویستە تەنگەی هورمزیش بە کراوەیی بمێنێتەوە. ئەم لێکتێگەیشتنەیشی بە "پێشکەوتنێکی گرنگ و بەرچاو" ناوبرد.

باڵیۆزی ئەمریکا رایگەیاند کە واشنتن هەستی بە کۆمەڵێک ئاماژە کردووە کە نیشانی دەدەن بەیژینگ بەدەم هۆشدارییەکانی ئەمریکاوە هاتووە و گوتی: "ئێمە بەڵگەمان بینیوە کە ئەوان گوێیان لێگرتووین و دەستیان لە هەندێک هەنگاو کێشاوەتەوە."

پێشکەوتن لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەیژینگ

تڕەمپ و سەرۆکی چین رۆژی پێنجشەممە زنجیرەیەک گفتوگۆیان کرد و لە خوانێکی فەرمیی ئێوارەدا ئامادە بوون. ترەمپ گوتی کە پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات "هەرگیز لەم ئاستە باشەدا نەبووە"، لە هەمان کاتدا دانی بەوەدا نا کە "هەردوو وڵات نوێنەرایەتیی دوو سیستمی تەواو جیاواز دەکەن."

لای خۆیەوە، شی جینپینگ رایگەیاند کە هەردوو سەرکردە "ئاڵوگۆڕی بیروڕای دڵسۆزانە و قووڵ"ـیان کردووە و گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر چەندین پرس؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گفتوگۆیانە "رێنماییەکی نوێی ستراتیژی" بۆ پەیوەندییەکانی نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابین دەکەن.

بەیژینگ و تاران خاوەنی "هاوبەشییەکی ستراتیژیی گشتگیرن" کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای پەیوەندییە ئابوورییەکان و هاوردەکردنی وزە بە نرخی هەرزان داڕێژراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە