Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڵبژاردەی عێراق

هەڵبژاردەی عێراق

وەرزش

ئەستێرەکانی کورد ئامادەن و عێراق چاوی لە بردنەوەیە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی عێراق دووەم یاریی لە جامی کەنداودا ئەنجامدەدات و دەیەوێت یەکەم بردنەوە لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمار بکات.


عێراق لە دووەم یارییدا لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا کاژێر 18:55 بەرامبەر کوێت یاریی دەکات و دەیەوێت قەرەبووی یەکسانبوونی یاریی رابردووی بکاتەوە، دوای ئەوەی دوو خاڵی بەرامبەر عومان لەدەستدا.

هەڵبژاردەکە دوای یاریی یەکەم رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ تیپەکە بە پێکهاتەیەکی جیاوازەوە یاریی بکات و چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەکەدا بکرێت.

ئاکام هاشم، هەرچەند دوێنێ لە بەشێکی مەشقەکانی هەڵبژاردەکەدا بەشداربووە، بەڵام بەهۆی هەستکردنی بە ئازار زەحمەتە یاریی بکات، مستەفا قابیل بەتەواوی بۆ یارییەکە ئامادەیە و چاوەڕواندەکرێت چەند خولەکێک یاریی بکات.

هەرچەند لە میدیای عێراقی هێرشیکرایە سەر، بەڵام چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ جارێکی دیکە گراهام ئارنۆڵد متمانە بداتەوە بە محەممەد دلاوەر، مێرخاس دۆسکی، بە ئەگەری زۆرەوە لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت و لە باڵی چەپ یاریی دەکات.

یوسف ئیمام، یاریزانی کوردی یانەی دهۆک رەنگە ئەمڕۆ یەکەم یاریی بەدرێسی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراقەوە ئەنجامبدات.

گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پێش یارییەکە گوتی "بۆ ئەم یارییە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەمدا دەکەم، یاریزانەکان لە دۆخێکی باشدان و چاومان لە بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشە."

راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت "دوای یەک یەکەی مەشقکردن، یاریزانەکان زۆربەباشی پێکەوە گونجاون. ئەمجارەش یارییەکی دیکەمان هەیە. جامی کەنداو هەلێکی باشە بۆ من تاوەکو چەندین یاریزان تاقی بکەمەوە کە بڕوام بە تواناکانیان هەیە، لەگەڵ چاوەڕوانی بۆ داهاتووی باشتری تۆپی پێی عێراق. وەکئەوەی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی پێشوودا گوتم، 50 لەسەدی یاریزانەکانمان بەشدارییان لە مۆندیالدا کردووە و چاوەڕێم ئەزموونی باشتریان وەرگرتبێت. لە کاتێکدا 50کەی دیکە، پێویستیان بەوە هەیە شایستەیی خۆیان بۆ یارییکردن بۆ هەڵبژاردەکە بسەلمێنن. لەبەرئەوە من دڵخۆشم بەو دۆخەی ئێستا هەمانە."

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە