Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک ماڵپەڕی زانکۆلاینی لەسەر مۆبایلەکەی کردووەتەوە.

کەسێک ماڵپەڕی زانکۆلاینی لەسەر مۆبایلەکەی کردووەتەوە.

هەواڵە ناوخۆییەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا: وادەی زانکۆلاین کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەمشەو وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین کۆتایی دێت و کاتەکەی درێژ ناکرێتەوە.

رۆژی شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەراگەیێندراوێک دا نووسیویەتی: "کاژێر 12:00ـی ئەمشەو وادەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) لەرێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) کۆتایی دێت و وادەکەی درێژ ناکرێتەوە."

وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیامێک ئاراستەی ئەو خوێندکارانە دەکات کە هێشتا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە و دەڵێت: "دەتوانن تاوەکو کاژێر 12:00ـی ئەمشەو فۆڕمی زانکۆلاین تەواو بکەن و لەرێگەی سیستمەکەوە بینێرن."

سەبارەت بەخوێندنگە نێودەوڵەتی و پیشەییەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە دەکات، ئەوانیش هاوشێوەی دەرچووانی دیکە دەتوانن لەو چەند کاژێرەی ماوە فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

رۆژی 16ـی ئەیلوولی 2026، سیستمی زانکۆلاین لەهەرێمی کوردستان کاراکرا و 24ـی ئەیلوول وادەکەی کۆتاییهات، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بەخوێندکاران وادەکەی بۆ ماوەی 48 کاژێر واتە ئەمشەو کاژێر 12:00 درێژ کردەوە.

بەگوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوانەی ئەم ساڵ مافی داواکردنی وەرگرتنیان لە زانکۆکان هەیە 30 هەزار و 847 یان دەرچووی بەشی زانستی، 7 هەزار و 923 دەرچووی وێژەیی، 1240 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان و 706 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە