Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

لۆگۆی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

عێراق

حکومەتی عێراق: لە نێو مامەڵەی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی شەڕ و تیرۆردا ناوی تیرۆریست دۆزراوەتەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زانیاری لەبارەی چاودێریی سەرچاوەی دارایی رێکخراوە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکان لە رێگەی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارەوە دەخاتەڕوو؛ هەروەها هۆکاری دواکەوتنی مامەڵەی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی شەڕ و تیرۆر ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، لە نێو مامەڵەکاندا ساختەکاری و تەنانەت ناوی تیرۆریستانیش ئاشکرا کراوە.


رۆژی یەکشەممە، 27ی ئەیلوولی 2026، حەیدەر مەجید، گوتەبێژی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕ و تیرۆر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دواکەوتنی مامەڵەی هاووڵاتییان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لە سەرووی هەموویانەوە نەبوونی نەختینەی پێویست و کەمیی تەرخانکراوی دارایی لە یاسای بودجەدا بۆ قەرەبووکردنەوە، لەگەڵ پێویستیی ئەنجامدانی وردبینیی ئەمنی کە رێکارێکی پابەندییە، هاوکات بوونی کەموکوڕی لە زانیاریی بەشێک لە دۆسیەکان کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ پارێزگاکان تاوەکو لەلایەن هاووڵاتییانەوە تەواو بکرێن.

لیژنەی ناوەندیی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕ، تیرۆر و هەڵە سەربازییەکان یەکێکە لە لیژنەکانی سەر بە ئەمیندارێتیی گشتی و دادوەرێکی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری سەرۆکایەتیی دەکات و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ، دەزگا ئەمنییەکان، ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ئەمیندارێتیی گشتی تێیدایە.

حەیدەر مەجید گوتی: "لیژنەی ناوەندی و لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان توانیویانە ساختەکاری لە مامەڵەکاندا ئاشکرا بکەن. کەسانێک هەبوون بەپێی یاسا شایستەی قەرەبوو نەبوون، تەنانەت لە نێو مامەڵەکاندا ناوی تیرۆریستانیش هەبووە کە خرابوونە لیستی قەرەبووکردنەوەوە، هەربۆیە لیژنەی تایبەت بۆ پێداچوونەوە و وردبینیکردن لە سەرجەم مامەڵەکان پێکهێنراوە."

بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و خێراکردنی پرۆسەکە، حەیدەر مەجید گوتی: "ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی دووەمی ناوەندی پێکهێناوە و ئێستا دوو لیژنەی ناوەندی کار دەکەن. هاوکات دەسەڵات بە لیژنە لاوەکییەکانی نێو پارێزگاکان دراوە کە ئەو مامەڵانەی بڕی قەرەبووەکەیان لە خوار 50 ملیۆن دینارەوەیە، هەر لە پارێزگاکانەوە بڕیاری خەرجکردنیان بۆ بدرێ، تەنیا ئەو مامەڵانەی لە 50 ملیۆن دینار زیاترن رەوانەی لیژنەی ناوەندی لە بەغدا دەکرێن."

چاودێریی دارایی رێکخراوەکان بۆ رێگری لە سپیکردنەوەی پارە

لە بارەی چاودێریکردنی سەرچاوەی دارایی رێکخراوە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکان، گوتەبێژی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق روونی کردەوە، بەپێی یاسا سەرجەم رێکخراوەکان پابەند کراون کە راپۆرتی ساڵانەی کۆتایی و راپۆرتی وەرزی لەبارەی سەرچاوەی داهات و چۆنیەتیی خەرجکردنی پارەکانیان پێشکێش بکەن. گوتیشی: "فەرمانگەی رێکخراوەکان ئەندامە لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و تەمویلکردنی تیرۆر، هاوئاهەنگییەکی باڵا هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو پارانەی لە دەرەوەی عێراقەوە دێنە نێو رێکخراوەکان و ناسینەوەی لایەنی بەخشەر."

سەبارەت بە دەسەڵاتی ئەمیندارێتی لە بەدواداچوونی داواکاریی خەڵک و سکاڵا لە کاری فەرمانگەکان، حەیدەر مەجید گوتی: "فەرمانگەی هاوئاهەنگیی حکومی و کاروباری هاووڵاتییان لە ئەمیندارێتیی گشتی، لەڕێگەی دوو میکانیزمەوە مامەڵە لەگەڵ سکاڵاکان دەکات. یەکەمیان نووسینگەیەکە لە ناوچەی (کەڕادەی مەریەم) لە بەغدا کە راستەوخۆ پێشوازی لە هاووڵاتییان دەکات و کۆدی تایبەت بە سکاڵاکانیان دەداتێ. رێگەی دووەمیش لە رێگەی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنیی (حکومەتی هاووڵاتیی ئەلیکترۆنی)یە کە بە سیستمێکی یەکگرتوو بە هەموو وەزارەت، پارێزگا و دەستە سەربەخۆکانەوە بەستراوەتەوە."

دڵنیاییشی دا کە ئەمیندارێتی لە رێگەی کۆبوونەوە و سەردانی مەیدانییەوە چاودێریی بەشەکانی کاروباری هاووڵاتییان لە سەرجەم دامەزراوەکان دەکات و گوتی: "لە کاتی هەبوونی هەر سکاڵایەک لەسەر کەمتەرخەمیی فەرمانگەکان لە وەڵامدانەوەی هاووڵاتییان، ئەمیندارێتیی گشتی راستەوخۆ بەدواداچوونی بۆ دەکات و کەمتەرخەمەکان رووبەڕووی لێپرسینەوە و سزای کارگێڕی دەکرێنەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە