Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

لووتکەی گۆڵکارەکان.. هالاند میوانداریی رۆناڵدۆ دەکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی نەرویج بەسەرکردایەتیی ئێرلینگ هالاند ئامادەیە و دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی چوارەمی نەیشنسلیگ لە پۆرتوگال وەربگرێت.

نەرویج لە گەڕی یەکەمدا لە یارییەکی پڕ گۆڵدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە دانیمارکی بردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا، یاریی ئەمجارەشیان لەنێو یاریگا و هاندەرانی خۆیەتی و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە.

لە یاریی یەکەمدا، مەکینەی گۆڵ کردن، ئێرلینگ هالاند دوو گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، بە ورەیەکی بەرزەوە بۆ یاریی لووتکەی نەیشنسلیگ بەرامبەر پۆرتوگال ئامادەیە و دەیەوێت بە گۆڵەکانی سەرکردایەتیی بردنەوەیەکی دیکەی تیپەکەی بکات بۆ بەرزکردنەوەی خاڵەکانیان و چوونە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکە.

پێکهاتەی نەرویج لەگەڵ مۆندیالی رابردوو گۆڕانکارییەکی وای بەخۆیەوە نەبینیووە، تیپەکە پڕە لە ئەستێرەی لاو و لەژێر سەرپەرشتی ساڵت سۆلباکن دەیەوێت لە نەیشنسلیگدا دوور بڕوات.

یاریی ئەمشەوی نێوان نەرویج و پۆرتوگال، کە کاژێر 21:45 دەبێتە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی ئێرلینگ هالاند و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدرێسی هەڵبژاردەکانیان رووبەڕووی یەک ببنەوە.

دوای بردنەوەی یەکەم یارییان لە نەیشنسلیگدا بەرامبەر وێڵز، پۆرتوگال لە دەرەوەی یاریگای خۆی یارییەکی دیکە ئەنجامدەدات و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتە میوانی ئێرلینگ هالاند.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هەڵبژاردەی پۆرتوگال، رۆژی هەینی گەیشتنە ئۆسلۆ و رۆژی شەممە دوایین ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە ئەنجامدا، ئەمشەو تۆپی پێ رکابەرییەکی سەرنجڕاکێشی دوو گۆڵکاری دیاری جیهان بەخۆیەوە دەبینێت.

سەرەڕای ئەوەی لە یاریی رابردوودا بەشێوەی سەرەکی یارییکرد و 67 خولەک یارییکرد، هێشتا دیارنییە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشێوەی سەرەکی بەشداری لە یارییەکەی ئەمشەودا دەکات یان نا.

راهێنەری پۆرتوگال دووپاتیکردووەتەوە، لە یارییەکانی نەیشنسلیگدا سوود لە هەموو ئەو یاریزانانە وەردەگرێت کە بانگهێشتکراون و تیپەکەی بۆ یارییەکە ئامادەیە.

پۆرتوگال 11 یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج کردووە تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، 8 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دوو جار هەردوولا یەکسانبوون.

رۆناڵدۆ هیچ گۆڵێکی بەرامبەر نەرویج نەکردووە و دەیەوێت ئەمشەو سەرکردایەتیی تیپەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە