Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی

وەرزش

دیماریا: ماڵئاواییکردنی مێسی بۆ هەموو جیهان زەحمەت دەبێت

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

ئانخێل دیماریا، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەی رۆزاریۆ سێنترالی ئەرجەنتینی، باس لە وازهێنانی لیۆنێل مێسی لە یاریی نێودەوڵەتی دەکات و دەڵێت "وازهێنانی لیۆ بۆ هەموو ئەرجەنتینییەک زۆر زەحمەت دەبێت".

دیماریا هاوڕێیەکی نزیکی لیۆنێل مێسییە و لەبارەی یاریی رێزلێنان لە مێسی بۆ ماڵئاواییکردن لە یارییە نێودەوڵەتییەکان گوتی "بەڵێ سەیری دەکەم، ئەوە دوایین دەرکەوتنی مێسییە بە درێسی شینی ئاسمانی و سپییەوە، ساتێکی زۆر زەحمەت دەبێت بۆ هەموو ئەرجەنتینییەکان، بۆ هەموو جیهان، چونکە ئەو کاتێک لە ئەرجەنتین تاوەکو چین یان هەر شوێنێکی دیکە رۆیشتبا، یاریگاکان لەپێناو ئەودا پڕ دەبوون."

ئانخێل زیاتر قسەیکرد و گوتی "کاتێکی زۆر زەحمەت دەبێت بۆ هەموومان، بەڵام ئەمە بڕیاری ئەوە، بەڵام هەندێکجار مرۆڤ بڕیاری لەو شێوەیە دەدات و پێویستە رێزی لێبگیرێت."

دیماریا دەڵێت "وەگرتنی ئیلهام لە مێسی شتێکی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، ئەو گەورەترین یاریزانی مێژووە."

ئانخێل دیماریا، تەمەنی 38 ساڵە، یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی تۆپی پێی ئەرجەنتینە لە ساڵی 2008 تاوەکو 2024 یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە بووە و لەو ماوەیەدا پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ لیۆنێل مێسی هەبووە و هاوڕێیەکی نزیکی کاپتنی تانگۆ بووە.

جگە لە بردنەوەی نازناوی مۆندیالی خوار 20 ساڵان لە 2007 و ئۆڵیمپیادی 2008، لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی 2022ـی بردووەتەوە و لە 2021 و 2024 نازناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێناوە و جاریکیش فاینالیسیمای لەگەڵ تانگۆ لە 2022 بردووەتەوە.

رۆژی 6ـی 10ـی 2026 رۆژێکی مێژوویی و گەورەیە لە تۆپی پێی ئەرجەنتین، کاتێک لە یارییەکی دۆستانەدا ئەرجەنتین میوانداریی بەنین دەکات و لەو یارییەدا لیۆنێل مێسی، بۆ دوایینجار بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە یاریی دەکات و ماڵئاوایی لە هاندەرانی تانگۆ دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە