Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پۆلیسی بەریتانیا

پۆلیسی بەریتانیا

جیهان

پۆلیسی بەریتانیا تیمی پووچەڵکردنەوەی بۆمب رەوانەی نزیک بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا دەکات

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی بەریتانیا دۆخێکی نائاسایی راگەیاند و دانیشتووانی گوندێکی نزیک بنکەیەکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکای گواستەوە، ئەمەش دوای دەستگیرکردنی چەند کەسێک بە گومانی تێوەگلان لە تاوانەکانی پەیوەست بە تەقەمەنی.


رۆژی یەکشەممە 27-09-2026 پۆلیسی ناوچەی گلۆستێرشایەر لە باشووری رۆژئاوای بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کرد، شارەزایانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب لە سوپای وڵاتەکە "پشکنین بۆ چەند ئۆتۆمبێلێک دەکەن.'

پۆلیس پشتێنەیەکی ئەمنیی لە شوێنەکە دروستکردووە و پێیانوایە ئەو رووداوەی کە لە نزیک بنکەی (فێرفۆرد)ـی هێزی ئاسمانیی شاهانە روویداوە "کۆنترۆڵ کراوە".

لە مانگی ئاداری رابردوودا، کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا رێگەی بە ئەمریکا دا بۆ دەستپێکردنی هێرشی "بەرگری لەخۆکردن" دژی پێگەکانی مووشەکی ئێران لە دوو بنکەی بەریتانیاوە کە یەکێکیان فێرفۆرد بوو. بنکەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە بەکاردەهێندرێت.

گوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ئاندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی ئێستا لە وردەکارییەکانی رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە. گوتەبێژەکە گوتی: "سوپاسی تیمەکانی فریاگوزاری دەکەین کە بەخێرایی کاریان کرد بۆ دەستبەسەرکردنی چەند گومانلێکراوێک و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی کۆمەڵگە. گونجاو نییە لێدوانی زیاتر بدەین لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن."

وێس ستریتینگ، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە ئێکس سوپاسی تیمە فریاگوزاری و تایبەتمەندەکانی کرد کە رەوانەی شوێنەکە کراون و گوتی: "دەتوانین دڵنیا بین کە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا دەکرێت."

میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، هێزێکی زۆری فریاگوزاری لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.

پۆلیسی گلۆستێرشایەر ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی راگەیاندنی دۆخی نائاساییەوە، چەندین ماڵ لە ناوچەی وێلفۆرد چۆڵ دەکرێن و چەند پیاوێکیش "بە گومانی سەرپێچیکردنی یاسای تەقەمەنییەکان" دەستگیرکراون. تۆڕی بی بی سی رایگەیاندووە، دانیشتووانی گوندی وێلفۆرد بۆ ناوەندێکی نزیک لە ناوچەکە گواستراونەتەوە.

بنکەی فێرفۆرد بارەگای باڵی 501ـی پشتیوانیی جەنگە، کە باڵێکی پشتیوانیی کارگێڕیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکایە. لە راگەیێندراوێکی ئەو هێزەدا هاتووە، کارمەندانیان "بە ئاگاییەوە دەمێننەوە و رێوشوێنی گونجاو دەگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی سەربازان، هاووڵاتییان، بەڵێندەران و خێزانەکانیان."

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە