Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

لە رووبەڕووبوونەوەیەکی نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سەنتەری پردێ، دوو چەکدار کوژران و گەنجێکی کوردیش گیانی لەدەستدا

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ 


هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە سەنتەری ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، رووبەڕووی چەند چەکدارێکی داعش بوونەوە و بەهۆیەوە پێکدادان دروست بوو.

 

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکەی دژەتیرۆری عێراق بە زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی هەمەرەوە چوونەتە نێو سەنتەری پردێ و بە چەکی دۆشکە و بیکەیسی تەقەیان لە دوو چەکدار کردووە. دواجار هەردوو چەکدارەکەیان کوشت و رایانگەیاند، "چەکداری سێیەمیش لە دووری شەڕەکەوە دەستگیرکراوە".

دژەتیرۆری عێراق زانیاریی پێشوەختەی لەسەر چەکدارەکان هەبووە و لە کاتی چاودێریکردنیان لە نزیک کۆگایەکی پێداویستیی ماڵان، رووبەڕووی تەقەی چەکدارەکان بوونەتەوە و ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە.

لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکەدا، موڕاد زانا، گەنجێکی کورد کە لە کۆگاکە کاری کردووە، فیشەک بەر سەری کەوت و گیانی لەدەستدا.

حەکیم رەحمان، برای خاوەنی کۆگاکە، بە رووداوی گوت: "رووداوەکە لەگەڵ ئێوارەدا بوو، ئەو داعشانە هاتبوونە ژوورەوە و شەڕیان کردبوو". هەروەها گوتیشی: "لەوبەرەوە تەقەیان کردووە و ئۆتۆمبێلەکەیان راگرتووە و خۆیان خستووەتە کۆگاکەوە".

رەوەند حەکیم، برازای خاوەنی کۆگاکە، گوتی: "پێدەچێت یەکێکیان لەژوورەوە خۆی تەقاندبێتەوە، چونکە پارچە گۆشت و خوێنم بینی".

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پلانی دژەتیرۆر ئەوە بووە کە چەکدارەکان لە شوێنێکی چۆڵدا بکەنە ئامانج، بەڵام چەکدارەکان پێیان زانیوە و دەستپێشخەرییان لە تەقەکردن کردووە، بەهۆیەوە ژمارەیەک کارمەندی دژەتیرۆریش بریندار بوون.

عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، رایگەیاند: "ئەو هێزە بەبێ ئاگاداریی هیچ لایەنێک هاتنە ناوەوە. من کە سەرۆکی یەکەی کارگێڕی و ئەمنیی ئەم ناحیەیەم، ئاگادار نەکرابوومەوە. پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەش ئاگادار نەبوون. رێگەکەیان داخست و دەستیان بە تەقەکردن کرد و رۆڵەیەکی ئێمە شەهید بوو".

لەکاتی گەڕانەوەی تەرمی موڕاد زانا، کەسوکارەکەی نیگەران بوون و مامی قوربانییەکە گوتی: "مانای چییە تۆ ئەو هەموو هێزە بهێنیت و هەڵبکوتیتە سەر شارەکە و بە دۆشکە تەقە بکەی؟ ئەو منداڵە بچووکە چی دەزانی؟".

ماوەیەک لەمەوبەر، هێزەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سنووری پردێ ئۆپەراسیۆنێکیان دژی داعش ئەنجامدا و دوو چەکداریان کوشت، بەڵام گومانیان لە بوونی ژمارەیەکی زیاتری چەکدار لە سنوورەکە دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە