Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان

لۆگۆی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان

عێراق

هەولێر و بەغدا کورسییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانیان زیاد دەکەن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لەسەر فراوانکردنی وەرگرتنی هاوبەشی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن رێککەوتن. بەپێی رێککەوتنەکە، ژمارەی کورسییەکان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا  دوو هێندە زیاد دەکرێن.

رۆژی سێشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامیی هاوئاهەنگییە زانستی و ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وەزارەتەکە، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاردرا بە زیادکردنی بەرچاوی رێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی یەکتردا.

بەپێی راگەیێندراوەکە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، لە خوێندنی بەکالۆریۆسدا ژمارەی کورسییەکان بۆ هەردوولا لە 400ـەوە بۆ 1000 کورسی زیاد کراوە، هاوکات بۆ خوێندنی باڵاش (ماستەر و دکتۆرا) کورسییەکان لە 100ـەوە بۆ 250 خوێندکار لە هەردوولا بەرز کراونەتەوە.

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی د. حەیدەر عەبد زەهد، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ کاروباری زانستی و بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د. سەباح ئیبراهیم وەیس، راوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، هەروەها بەڕێوەبەرانی گشتیی فەرمانگەکانی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون، نێردراوان و پەیوەندییە کولتوورییەکان و توێژینەوە و پەرەپێدان لە هەردوولا بەشدار بوون.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەڕاوی زانستیی هاوبەش و میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی ئەکادیمی کراوە، لەگەڵ نەهێشتنی ئاستەنگە ئیداری و تەکنیکییەکان کە دێنە بەردەم پرۆسەی وەرگرتنی هاوبەش و یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە نێوان هەردوولادا.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوو وەزارەت جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هاوئاهەنگییە ئەکادیمییەکان و ئاسانکاریی رێکارەکان کردووەتەوە، "بە جۆرێک کە لە خزمەت خوێندکاراندا بێت و هاوکاریی نێوان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای فیدراڵ و هەرێمی کوردستان پتەوتر بکات."

پڕۆژەی وەرگرتنی هاوبەشی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی عێراق لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێکی ئەکادیمیی نێوان هەردوو وەزارەتەکەدا جێبەجێ دەکرێت، کە رێگە بە دەرچووانی دواناوەندی و خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەدات بە شێوەیەکی فەرمی و سیستماتیک لە زانکۆکانی نێوەڕاست، خواروو و هەرێمی کوردستان داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەم رێککەوتنە بۆ یەکەمجار لە 5ـی ئایاری 2025 لە شاری هەولێر، لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە