Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هانزی فلیک

هانزی فلیک

وەرزش

بارسێلۆنا دوو گرێبەستی نوێ دەکات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ


بارسێلۆنا بەردەوامە لە جوڵە سەرەتاییەکانی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، پۆستی بەرگریکاری باڵ لە پێشینەی کارەکانی دادەنێت، چونکە کارگێڕیی وەرزشی بەدوای گرێبەستی 'زیرەک'ـدا دەگەڕێت کە گونجاو بن لەگەڵ سەرچاوە داراییە سنووردارەکانی یانەکەدا.


بەپێی رۆژنامەی سپۆرت، کە لە رۆژنامەی فەرەنسی، فۆت مێرکاتۆ گواستوویەتییەوە، بارسێلۆنا چاودێری چەندین بژاردەی ئەگەری دەکات بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگری باڵ لە گواستنەوەکانی داهاتوودا. گرنگییەکی روون بەو یاریزانانە دەدرێت کە گرێبەستەکانیان تەواو دەبێت، ئەمەش رێگە بە گرێبەستکردن دەدات بەبێ ئەوەی بڕی پارەی گواستنەوەی یاریزانان زیادبکات.

هەرچەندە پێکهاتەکە لە ئێستاوە خاوەنی چەندین بژاردەیە لەو پێگەیەدا، لەنێویاندا ژول کۆندێ و ئێریک گارسیا لە لای راستەوە، شانبەشانی جواو کانسێلۆ و ئەلیخاندرۆ باڵدێ و چاڤی ئێسپارت لە لای چەپەوە، بەڵام کارگێڕیی بارسێلۆنا لە چاوەڕوانی دەرفەتی گونجاوی بازاڕدایە بۆ بەهێزکردنی تیپەکە.

چەند ناوێکی بەئەزموون لە راداری یانە کەتەلۆنییەکەدان. لە پێشەنگی ئەوانەدا دەیڤد راومی یاریزانی یانەی لایپزیگ، یاریزانێکە کە لەلایەن هانزی فلیکی راهێنەرەوە ناسراوە، هەروەها تایریک میچڵی بەرگریکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس، کە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت.

بارسێلۆنا پێشتر بژاردەی دیکەی بەرگریکاری باڵی لە چوارچێوەی ستراتیژی بەهێزکردنیدا گەڕاندەوە، لەوانە ئەلیخاندرۆ گریمالدۆی یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاندریا کامبیاسۆی یاریزانی یانەی یوڤێنتوس. بارسێلۆنا ئەو شتە گرانبەهایەی نییە کە زۆر چاوەڕێ بکات، چونکە رێساکان رێگە بەو یاریزانانە دەدەن کە گرێبەستەکانیان بەسەرچووە، دانوستاندن و واژۆ لەگەڵ یانە نوێیەکان بکەن، کە لە مانگی یەکی داهاتووەوە دەست پێدەکات؛ ئەمەش بەڕێوەبەرایەتی وەرزشیی ناچار دەکات زوو جوڵەکانی خۆی کۆتایی پێبهێنێت، پێش ئەوەی رکابەرەکانی دیکە بچنە ناو جەنگەکەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە