Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا سەبارەت بە ژیریی دەستکرد لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی، قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکات، لە 29ـی ئەیلوولی 2026.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا سەبارەت بە ژیریی دەستکرد لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی، قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکات، لە 29ـی ئەیلوولی 2026.

جیهان

ترەمپ ناوی 'ژیریی دەستکرد' دەگۆڕێت

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی میوانداریی گەورە بەرپرسان و سەرکردەکانی بواری تەکنەلۆژیای کرد و رایگەیاند، کۆک بوون لەسەر ئەوەی پیشەسازییەکە پشت بە "خۆڕێکخستن" ببەستێت لەبری رێسای تووندی حکومی. هەروەها بڕیاری دا بە فەرمی ناوی "ژیریی دەستکرد" بۆ "ژیریی باڵا" بگۆڕێت.

رۆژی سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2026 [چوارشەممە بەکاتی هەولێر]، ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شارەزایانی تەکنەلۆژیا گوتی: "کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدار و دۆستانەمان هەبوو، ئەمانە بلیمەتترین کەسانی جیهانن." سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە وڵاتەکەی لەم پیشەسازییە سەرسوڕهێنەرەدا پێشەنگە کە رەنگە لە "شۆڕشی پیشەسازی گەورەتر بێت،" وەک خۆی دەڵێت، ئەو پێشەنگییە دەپارێزن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دانانی یاسا بۆ ئەو بوارە، ترەمپ رایگەیاند، بەڵگەنامەیەک واژۆ دەکات بۆ گۆڕینی ناوی ژیریی دەستکرد (AI) بۆ ژیریی باڵا (Super Intelligence)، چونکە وەکو خۆی ئاماژەی پێدا، ئەو تەکنەلۆژیایە "دەستکرد نییە". سەبارەت بە رێکخستنیش گوتی، بڕوایەک هەیە کە دەبێت "خۆڕێکخستنێکی زۆر" هەبێت، هاوکات لەگەڵ ئەو رێکارانەی لەلایەن وەزارەتی داد و نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)ـەوە جێبەجێ دەکرێن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ تیشکی خستە سەر دروستکردنی ناوەندەکانی داتا و رایگەیاند، کۆمپانیاکان کار بۆ رازیكردنی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان دەکەن لە رێگەی پێشکەشکردنی پاڵپشتیی دارایی و کەمکردنەوەی تێچووی وزە. ترەمپ پێیوایە ئەو ناوەندانە ناوچەکان دەوڵەمەند دەکەن و باج کەم دەکەنەوە، هۆشداریشی دا کە ئەگەر دژایەتی بکرێن، ئەوا کۆمپانیاکان ناچار دەبن ناوەندەکانیان ببەنە دەرەوەی وڵات.

متمانە و گەشبینییەکەی ترەمپ بە پێچەوانەی ئەو هۆشدارییانەیە کە لەم رۆژانەی دواییدا لەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکردەوە دراون. سەرەتای ئەم مانگە، داریۆ ئەمۆدێی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەنترۆپیک (Anthropic) کە خاوەنی مۆدێلی ژیریی دەستکردی (کلۆد)ـە، داوای کرد پەرەپێدانی ئەو تەکنەلۆژیایە خاو بکرێتەوە. هەروەها رۆژی هەینی رابردوو کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) رایگەیاند، راهێنانی نوێترین مۆدێلی خۆی رادەگرێت، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی چەندین راپۆرت سەبارەت بە لە دەست دەرچوونی چەند مۆدێلێکی چات جی پی تی.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە