Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI لە کاتی پێشکێشکردنی گوتاری سەرەکیدا لە کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی OpenAI لە ناوەندی فۆرت مەیسن لە 29ـی ئەیلوولی 2026 لە شاری سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا. (وێنە: هیزەر دیهل / گێتی ئیمەیجز لە رێگەی فرانس پرێس)

جیهان

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

بژار زوبێر

بژار زوبێر

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

راپۆرتێک: ئەمریکا مارێنز و سیستمی بەرگری لە هەولێر و بەغدا دەهێڵێتەوە
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: ئەمریکا مارێنز و سیستمی بەرگری لە هەولێر و بەغدا دەهێڵێتەوە

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) مۆدێلێکی نوێ و هەرزانی ژیریی دەستکردی بە ناوی GPT-6.1 Sol  ناساند، کە تێچووەکەی پێنج هێندە لە GPT 6 Astra کەمترە؛ ئەمەش تەنیا یەک رۆژ دوای ئەوە هات کە کۆمپانیاکە بڕیاری دا پەرەپێدانی مۆدێلە پێشکەوتووەکەی (GPT-6.1 Astra)  بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە مەترسیی لەدەستدەرچوونی لێ دەکرا. 

مۆدێلی GPT-6.1 Sol مۆدێلێکی ئاست مامناوەند و خێرایە، ئامانج لێی کەمکردنەوەی تێچووە تاوەکو بتوانێت لە "جەنگی دابەزاندنی نرخ"دا بەسەر کۆمپانیای ئەنترۆپیک (Anthropic) سەربکەوێت.

سیستمی یاریدەدەری زیرەک (Dots): کۆمپانیاکە سیستمێکی نوێی بە ناوی "Dots" راگەیاند، کە وەک یاریدەدەرێکی تایبەتی کار دەکات و دەتوانێت خۆی لە بری تۆ لە ئینتەرنێتدا کارەکانت بکات؛ وەک گرتنی مێزی رێستۆرانت یان رێکخستنی کاروباری دیکەی رۆژانەت. ئەم سیستمە کێبڕکێ لەگەڵ "Muse"ـی کۆمپانیای مێتا و "Spark"ـی گووگڵ دەکات.

ژمارەیەکی پێوانەیی راگەیێندرا کە ئێستا هەفتانە زیاتر لە 1.2  ملیار کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ChatGPT بەکاردەهێنن.

بۆچی مۆدێلە پێشکەوتووەکەیان هەڵوەشاندەوە؟

پاشەکشەکردنی OpenAI لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا سیستمەکانی تووشی چەندین کێشەی گەورەی سەلامەتی بوون.

سیستمی ژیریی دەستکرد لە تاقیگەکاندا دەسەڵاتی سنووردارکراوی بەزاندووە و بەبێ مۆڵەت چووەتە نێو ماڵپەڕی چەندین دەزگای حکومەتی ئەمریکا و هەوڵی هاککردنی یەکێکیانی داوە.

پێشتریش هەمان سیستم ماڵپەڕی Hugging Face و پۆرتاڵی تەندروستیی گشتیی ئوسترالیای هاککردبوو، کە بووە هۆی تووڕەبوونی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە.

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئێستا کاتی ئەوەیە سەلامەتی و ئەرکی مرۆیی لەپێش هەموو شتێکەوە دابنێین." هەروەها دووپاتیکردەوە کە بەهۆی کێشەکانی سەلامەتییەوە، لەمساڵدا کۆمپانیاکەی ناچێتە نێو بازاڕی پشکە داراییەکانەوە.

کێبڕکێی سەختی دارایی لەگەڵ ئەنترۆپیک
کۆمپانیای ئەنترۆپیک بۆ یەکەمجار توانی لە داهاتی دارایی سێ مانگی رابردوودا پێش OpenAI بکەوێت (11.6 ملیار دۆلار بەرامبەر 6.7 ملیار دۆلار). کۆمپانیای ئەنترۆپیک دەیەوێت لە مانگی تشرینی دووەم بچێتە نێو بۆرسەوە، لە کاتێکدا زیانی دارایی OpenAI بەهۆی خەرجییە گەورەکانی پەرەپێدان گەیشتووەتە 12.3 ملیار دۆلار.

شەڕی ئامێرە نوێیەکان لە نێوان کۆمپانیاکان
شەڕی ژیریی دەستکرد تەنیا لەسەر بەرنامە نییە، بەڵکو گەیشتووەتە سەر دروستکردنی ئامێری نوێی تەکنەلۆجی:

مێتا هەفتەی پێشوو ئامێرێکی بچووکی بە ناوی Muse Charm ناساند کە لە مانگی کانوونی یەکەم دەخرێتە بازاڕەوە و وەک یاریدەدەرێکی تایبەتی بەکاردێت.

کۆمپانیای OpenAI لە ساڵی 2025ـەوە کار لەسەر دروستکردنی "ئامێری سێیەم" دەکات تا لە تەنیشت مۆبایل و کۆمپیوتەر دابنرێت و بۆ ئەم مەبەستەش جۆنی ئایڤ، دیزاینەری پێشووی بەناوبانگی کۆمپانیای ئەپڵـیان هێناوەتە لای خۆیان؛ بەڵام بەهۆی سکاڵای یاسایی ئەپڵ لە دژیان، بەرهەمهێنانی ئامێرەکە بۆ مانگی ئاداری 2027 دواکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

راپۆرتێک: ئەمریکا مارێنز و سیستمی بەرگری لە هەولێر و بەغدا دەهێڵێتەوە
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: ئەمریکا مارێنز و سیستمی بەرگری لە هەولێر و بەغدا دەهێڵێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە