Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەرسێ ئەستێرە کیت مۆس، کارا دیلیڤین و شاکیرا لە نمایشی تۆم فۆرد لە هەفتە نمایشی پاریس وێنە dailymail

هەرسێ ئەستێرە کیت مۆس، کارا دیلیڤین و شاکیرا لە نمایشی تۆم فۆرد لە هەفتە نمایشی پاریس وێنە dailymail

کولتوور و ستایل

ئەستێرە جیهانییەکان لە هەفتە نمایشی تۆم فۆرد لە پاریس

چاوان فەرەیدوون

چاوان فەرەیدوون

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
چاوان فەرەیدوون
چاوان فەرەیدوون01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە
کولتوور و ستایل14-10-2026

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟
کولتوور و ستایل10-10-2026

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون
کولتوور و ستایل08-10-2026

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون

رووداو دیجیتاڵ


چوارشەممە 30 ی ئەیلوول براندی جیهانیی تۆم فۆرد، لە هەفتە نمایشی پاریسدا، کۆمەڵە دیزاینەکانی خۆی بۆ وەرزەکانی بەهار و هاوینی ساڵی داهاتوو نمایش کرد و ئەستێرە جیهانییەکانی بە دیزاینە شاهانەییەکانی خۆی رازاندەوە.

هەریەک لە کارا دیلڤین، شاکیرا و کیت مۆس سەرنجڕاکێشترینی ئەم شەوە نمایشە بوون، کە لە گۆڕەپانی پلاس ڤاندۆم لە پاریس بەڕێوەچوو. 

سوپەرمۆدێل و ئەکتەری بەریتانی کارا دیلڤین، بە قاتێکی فەرمی وەنەوشەیی لەگەڵ پێڵاو و جانتایەکی سووری تۆخ، لە تایبەتترین دیزاینەکانی تۆم فۆرد بۆ ئەم شەوە تایبەتە، وەک پێشەنگی ئەستێرەکان لە نمایشەکەدا دەرکەوت.

 

کارا دیلیڤین، سوپەر مۆدێل لە کاتی دەرچوونی لە هۆتێل لۆ بریستۆڵ پاریس، هەفتە نمایشی پاریس وێنە dailymail

ئەستێرەی پۆپی کۆڵۆمبی شاکیرا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئامادەبوو، درێسێکی کریستاڵی تۆم فۆردی پۆشی بوو، کە یەکێک لە هەرە ستایلە شیک و شاهانەکانی تۆمفۆردە و نرخی 4020 دۆلاری ئەمریکییە.

ئەستێرەی پۆپی کۆڵۆمبی شاکیرا وێنە dailymail

شاژنی نمایشی جلوبەرگ کەیت مۆس، بە کراسێکی شینی کراوە و تەنوورەیەکی رەش دەرکەوت و دیزاینێکی نیوە فەرمی و بوێری تۆم فۆردی بۆ ئەم شەوە هەڵبژاردبوو.

سوپەرمۆدێل کەیت مۆس، وێنە dailymail

سوپەرمۆدێل رۆزی هانتینگتن وایتلی تەمەن 39 ساڵ، بە جلێکی ئاوریشمی سێ پارچەیی قاوەیی شۆکۆڵاتەییەوە، شاهانە و کەم وێنە دەرکەوت.

رۆزی هانتینگتن-وایتلی وێنە dailymail

هەریەکە لە ئەستێرەکانی وەکو پاریس جاکسن، سنسیا ئێریڤۆ و تایت مەکڕای بەشدارییان لە شەوە نمایشەکە کرد.

 

 

پاریس جاکسن، سینسیا ئێریڤۆ، تایت مەکڕای وێنە dailymail

 

هەفتە نمایشی پاریس رۆژی دووشەممە بۆ دیزاینە نوێیەکانی جلوبەرگی ژنان، بۆ وەرزەکانی بەهار و هاوین دەستیپێکرد و چالاکییەکان لە پلانیکی 9 رۆژەدا بەڕێوەدەچن، بڕیارە لەم 9 رۆژەدا 68 نمایشی ستەیج و 34 پێشکێشکردنی تایبەت ئەنجام دەدرێت.

هەفتە نمایشەکان ساڵانە دووجار بەڕێوەدەچن لە پاریسی پایتەختی مۆدە، یان لە نیویۆرک، نمایشی وەرزی بەهار و هاوین لە مانگی ئەیلوول، یان سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت و تێیدا براندەکان نمایشی کۆمەڵە دیزاینەکانیان بۆ وەرزی بەهار و هاوینی ساڵی دواتر دەکەن.

نمایشەکانی وەرزی پاییز و بەهار لە مانگی شوبات یان ئادار بەڕێوەدەچێت و کۆمەڵە دیزاینەکان بۆ وەرزەکانی پاییز و زستانی هەمان ساڵ دەکرێن.

یەکەم رۆژی هەفتە نمایشەکە رۆژی دووشەممە لە کەشێکی کراوە لە ژێر تاوەری ئیڤڵ بەڕێوەچوو، بڕاندی فەڕەنسی لۆریال پاریس بە شێوەیەکی جیاواز نۆیەمین نمایشی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا، بە بەشداری ئەستێرەی جیهانی سێلین دیۆن، بەناوبانگترین گۆرانی خۆی بە ناوی (I'm Alive ) پێشکێشکرد.

سێلین لە تەممووزی 2023 وەک باڵیۆزی براندی جیهانی بۆ لۆریال پاریس گرێبەستی واژۆ کرد و چەند مانگێک دواتر یەکەم نمایشی بۆ براندەکە کرد.


 

بابەتی پەیوەندیدار

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە
کولتوور و ستایل14-10-2026

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟
کولتوور و ستایل10-10-2026

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون
کولتوور و ستایل08-10-2026

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە