Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیڤا ماری سەینت لەگەڵ ئەکتەران مارلۆن براندۆن و کاری گرانت وێنە: wikimedia، cnn

ئیڤا ماری سەینت لەگەڵ ئەکتەران مارلۆن براندۆن و کاری گرانت وێنە: wikimedia، cnn

کولتوور و ستایل

ئەستێرەیەکی هۆڵیوود لە تەمەنی 102 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

چاوان فەرەیدوون

چاوان فەرەیدوون

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
چاوان فەرەیدوون
چاوان فەرەیدوون07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە
کولتوور و ستایل14-10-2026

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟
کولتوور و ستایل10-10-2026

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون
کولتوور و ستایل08-10-2026

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون

رووداو-دیجیتاڵ

ئیڤا ماری سەینت، خانمە ئەکتەری دێرینی ئەمریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، کە رۆڵی لەگەڵ ئەستێرەکانی وەک مارلۆن براندۆ و کاری گرانت گێڕابوو، لە تەمەنی 102 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.


جێف ساندەرسن، بەڕێوەبەری کارە میدیاییەکانی سەینت رایگەیاند، ئەو خانمە ئەکتەرە رۆژی سێشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا لە نێو کەسوکار و خۆشەویستەکانیدا کۆچی دواییکردووە.

ئیڤا ماری سەینت لەگەڵ کاری گرانت لەسەر سێتی فیلمی North By Northwest وێنە: cnn


دەستپێکی درەوشاوە بە بردنەوەی ئۆسکار

لە ساڵی 1954دا، سەینت لە یەکەمین دەرکەوتنی سینەمایی خۆیدا لە فیلمی بەناوبانگی (On the Waterfront)  شانبەشانی ئەکتەری ناودار مارلۆن براندۆ رۆڵی گێڕا و توانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت بەدەستبهێنێت. کاتێک بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی چووە سەر سەکۆ، دووگیان بوو.

پاش پێنج ساڵ لەو سەرکەوتنە، بە رۆڵێکی جیاواز گەڕایەوە نێو سینەما و لە ساڵی 1959 لە یەکێک لە شاکارە هەرە دیارەکانی دەرهێنەر (ئەلفرێد هیچکۆک) بە ناوی (North by Northwest) بەشداریکرد، کە فیلمێکی هەستبزوێنی کلاسیک بوو و تێیدا رۆڵی سیخوڕێکی دوولایەنەی دەگێڕا کە ئەرکی راکێشانی دڵی (کاری گرانت) بوو.

ئەکتەران ، مارلۆن براندۆ، مۆنتگۆمەری کلیفت، پۆڵ نیومان و جێراڵدین پەیج، وێنەکە بە ژیری دەستکرد دروستکراوە

پەروەردەی قوتابخانەی 'میتۆد'

ئیڤا ماری سەینت، لە 4ی تەممووزی 1924 لە ویلایەتی نیوجێرسی لەدایکبووە، لە کۆلێژ دەستی بە نواندن کرد لە رێگەی بەشداریکردن لە درامای رادیۆیی و بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکاندا. دواتر لە پەیمانگەی بەناوبانگی (ئەکتەرز ستۆدیۆ) لە نیویۆرک دەستی بە خوێندنی شێوازی نواندنی میتۆد (Method Acting) کرد.

نواندنی میتۆد، شۆڕشێکی نوێ بوو لە جیهانی سینەمادا بە ئامانجی گۆڕینی نواندنی دەستکرد و شانۆیی بۆ نواندنێکی راستەقینە، سرووشتی و پڕ لە هەست، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئەو سەردەمەی پەیمانگەکە دواتر بوونە ئەستێرەی جیهانی، لەوانە: مارلۆن براندۆ، مۆنتگۆمەری کلیفت، پۆڵ نیومان و جێراڵدین پەیج.

ئیڤا ماری سەینت لەگەڵ دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر جێفری هایدنی هاوژینی لە دوو تەمەنی جیاوازدا وێنە kindnesssociety، people

بەردەوامی لە نێوان سینەما و تەلەڤزیۆندا

لە دەیەی شەستەکانی سەدەی رابردوودا لە چەندین فیلمی سینەماییدا دەرکەوت، لە بواری تەلەڤزیۆنیشدا بە چالاکی مایەوە و لە ساڵی 1974 رۆڵی ئیدیس ویڵسنی لە فیلمی یەکەمین سەرۆکی ژن (The First Woman President)  گێڕا، هەروەها رۆڵی هەبوو لە زنجیرە درامای بەناوبانگی دەیەی هەشتاکان (Moonlighting)

ئەم خانمەئەکتەرە چەندین جار بۆ خەڵاتی ئێمی بەربژێر کرا و توانی بۆ کورتەزنجیرەی (People Like Us) خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت. سەینت تەنانەت لە تەمەنی هەشتا و نەوەدەکانیشیدا بەردەوام بوو لە بەشداریکردن لە فیلمەکاندا، لەوانە  (Superman Returns)و (Because of Winn-Dixie).

لە ساڵی 1951دا، سەینت هاوسەرگیریی لەگەڵ دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر جێفری هایدن کرد. ئەو دوو هاوسەرە بۆ ماوەی 65 ساڵ تاوەکو کۆچی دوایی هایدن لە ساڵی 2016 پێکەوە ژیان و بوونە خاوەنی دوو منداڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە
کولتوور و ستایل14-10-2026

لە سەقز پێشانگایەک بۆ هونەرمەند فاتیح رەزایی کرایەوە

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟
کولتوور و ستایل10-10-2026

بۆچی ئان کارسن خەڵاتی نۆبڵی لە بواری وێژەدا پێدرا؟

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون
کولتوور و ستایل08-10-2026

مارلین مۆنرۆ و سیدنی سوینی خزم دەرچوون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە