کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

جیاوازیی نرخی نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق؛ لە دهۆک بە 390 هەزارە و لە بەغدا 190 هەزار دینارە

فەرهاد دۆڵەمەڕی

فەرهاد دۆڵەمەڕی

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر.
فەرهاد دۆڵەمەڕی
فەرهاد دۆڵەمەڕی16-11-2026
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

نەوتی سپی کە یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ماڵان بۆ وەرزی زستان، ئەمساڵ نرخەکەی کڕیار و فرۆشیارانی تووشی شۆک کردووە؛ لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 390 هەزار دینار، لە کاتێکدا لە پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق زۆر کەمترە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەغدا تەنیا 18٪ـی پێداویستیی نەوتی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

نەوت یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ماڵان لە وەرزی زستاندا، بەڵام ئەمساڵ رۆژ بە رۆژ بەرزبوونەوەی نرخەکەی، کڕیار و فرۆشیارانی تووشی شۆک کردووە. لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دوو جۆر نەوتی سپی کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، نرخەکانیشیان بەپێی باشی و خراپیی کوالێتییەکەیان جیاوازن. غەفوور سابیر و تەها نیعمەت کە فرۆشیاری نەوتن، لەگەڵ ئەرشەد شاکر، بازرگانی نەوت، ئاماژە بە جیاوازیی نرخەکان و خواستی هاووڵاتییان دەکەن بۆ کڕینی بەرهەمەکە.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەرمیلێکی 220 لیتریی نەوتی سپیی ماڵان لە نێوان 370 بۆ 390 هەزار دینار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت. نرخەکان لە پارێزگاکاندا بەم شێوەیە جیاوازن؛ لە هەڵەبجە بەرمیلێک نەوت بە 370 هەزار دینارە، لە هەولێر 375 هەزار دینار، لە سلێمانی 378 هەزار دینار و لە دهۆکیش بەرمیلێک بە 390 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

سەرحەت محەممەد، کە کڕیارێکی نەوتە، ناڕەزایەتیی خۆی لە بەرزیی نرخەکان دەردەبڕێت. بە بەراورد بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، نرخی نەوت لە پارێزگای کەرکووک و ناوەڕاست و خوارووی عێراق زۆر کەمترە؛ بە جۆرێک لە بەغدا بەرمیلێکی 220 لیتری بە 190 هەزار دینارە، لە موسڵ 200 هەزار دینار و لە کەرکووکیش بە 250 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

بیلال ئەسعەد، بازرگانی نەوت، هۆکاری ئەو جیاوازییە گەورەیەی نرخ رووندەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، بەڵام لەو رێژەیە بەغدا تەنیا 50 ملیۆن لیتر نەوت دەنێرێت، کە دەکاتە تەنیا 18٪ـی کۆی پێویستیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە