Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

ئەو دەردەی سیاسەت دروستی دەکات ئابووریی دەرمانی دەکات

محەممەد شێخ فاتیح

محەممەد شێخ فاتیح

06-05-2024
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد شێخ فاتیح
محەممەد شێخ فاتیح06-05-2024

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن


رووداو دیجیتاڵ

هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو هاوسێی دێرینی ستراتیژیی یەکدین، پەیوەندییەکانیان رەگوڕیشەی لەنێو مێژوو و جیۆگرافیای هەردوولادا داکوتاوە، ئەوەی ئەو پەیوەندییانەی بەهێزتر کردووە، رایەڵە بازرگانی و ئابوورییەکانە، جا لە ئاسمان بێت یان لە زەوی، لە وشکانی یان لەئاو بێت.
 
من شێخی ئابووریم و حەزدەکەم سەرنجتان بۆ پەیوەندییە بازرگانییەکان رابکێشم. هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی نێودەوڵەتیی فەرمیی هەن، کە سیانیان لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەوانیش دەروازەکانی پەروێزخان و باشماخ و حاجی ئۆمەرانن، چەندین دەروازی لاوەکیش هەن وەک پشتە، شوشمێ، سەیرانبەن و کێلێ.
 
جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران گوڕەیان دێت، لە ساڵی 2023 دا بە بەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە کە راستتر وایە بڵێین هاوردە کراوە، چونکە بەشێکی زۆری بۆ ناوچەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دەنێردرێتەوە. 
 
ئەوەی پەیوەندی بە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵەوە هەیە، لەبەرئەوەی ساڵی دارایی ئێران لە کۆتایی مانگی ئاداردا دەستپێدەکات، بۆیە چارەکی یەکەم تەواو نەبووە، بەڵام بە نزیکەی هەر سێ مانگ جارێک بە بەهای نزیکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردەکراوە.
 
زۆربەی کاڵاکان بە پلەی یەکەم خواردەمەنی و کەرەستەی بیناسازین، پاشان کەرەستەی نێوماڵ، جلوبەرگ و دەرمان و کەرەستەی کارەبایین. 
 
راستە عێراق و ئێران زیاتر لە 1400 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەن، بەڵام ساڵ هەبووە 60٪ـی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەردوو وڵات لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بووە، ئەوەش ئەوە دەردەخات کە سەرباری کەمیی رووبەر، سنوورە هاوبەشەکان و کەمیی دەروازە سنوورییەکان بە بەراورد بە عێراق، بەڵام دەروازەکانی کوردستان چالاکتر بوون.
 
هێندەی قوڵاییە مێژوویی و جیۆگرافییەکە، چەندین دۆسیەی کێشەدار و هەڵپەسێردراو یان بە نیوە ناچڵ جێهێڵدراو ماون، لە نموونەی دۆسیەی ئاوە هاوبەشەکان. هەندێکجاریش کێشە ئەمنی و سیاسییەکان لەمپەر بوون لەبەردەم بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، بەڵام زۆر جار بازرگانی و بزنس هەتوان بوون بۆ چارەسەری زۆربەی کێشەکان. بۆیە زۆر جار دەبێت لەنێو بازاڕەکاندا بگەڕێین تا چارەسەری کێشەکان بدۆزینەوە.
 
لایەنی ئێرانی دەڵێن، هیچ بەربەستێک لەبەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان نییە، بەرژەوەندییە هاوبەشەکان وایکردووە بەسەر بەشێک لە ناکۆکییەکاندا زاڵ بین، جا هەر بەم بۆنەیەوە قسەیەکم بیرکەوتەوە، حەزدەکەم بیری ئێوەشی بهێنمەوە، قسەکە دەڵێت، خاڵۆزا و پورزا قسەی کۆڵانە، درهەم و دینار خزمی هەمووانە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە