Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا

هەڤپەیڤین

وەزیری دەرەوەی نەمسا بۆ رووداو: پێزانینمان هەیە بۆ رۆڵی سیاسیی باڵای نێچیرڤان بارزانی لە عێراق و ناوچەکە

عەلی جاف

عەلی جاف

03-07-2024
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەلی جاف
عەلی جاف03-07-2024

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری شەهیدان: مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێ
هەڤپەیڤین19-10-2026

وەزیری شەهیدان: مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێ

تورھان موفتی: لە چرکەیەکدا زیاتر لە 1500 مەتر سێجا ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە دەڕژێتە نێو عێراق
هەڤپەیڤین18-10-2026

تورھان موفتی: لە چرکەیەکدا زیاتر لە 1500 مەتر سێجا ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە دەڕژێتە نێو عێراق

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا: پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
هەڤپەیڤین18-10-2026

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا: پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت


رووداو دیجیتاڵ 

ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا ئەمڕۆ چوارشەممە لە وەڵامی چەند پرسیارێکی رووداو دا سەبارەت بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ نەمسا لە رۆژی 2ـی تەممووزی 2024 گوتی، ئامانجیان ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو سەبارەت بە بوارەکانی ئاسایش، کۆچ، پێشکەوتنی ئابووری و وزە. 
 
هەروەها لەبارەی کردنەوەی کۆنسووڵخانە لە هەولێر گوتی، "پرسی (کردنەوەی) نوێنەرایەتییەکی نەمسا لە هەولێر تاوتوێکرا و دواتر پێکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین." 
 
وەزیری دەرەوەی نەمسا کە بە کەسێکی زۆر چالاکی بواری دیپلۆماسی لەسەر ئاستی ئەورووپا و جیهان دا دادەنرێت، لەبارەی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پێزانینمان هەیە بۆ رۆڵی سیاسییانەی باڵای سەرۆک بارزانی و پەیوەندییە کەسییە نزیکەکانی، چ لەگەڵ سەرۆکوەزیران سوودانی و چ لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق و چ لەگەڵ کەسایەتییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە بەگشتی."
 
دەقی هەڤپەیڤینەکە: 

 

رووداو: نەمسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی چی کرد؟
 
وەزیری دەرەوەی نەمسا: ئامانج لە ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکانمان تاوتوێکردنی دەرفەتە هاوبەشەکان بوو لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە  بوارەکانی وەک ئاسایش، کۆچ، پێشکەوتنی ئابووری و دەستپێشخەرییەکانی بواری وزە. هەروەها باسمان لە پێشهاتە هەرێمییەکان کرد، لەوانەش دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. 
 
رووداو: سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بەغدا، پارتەکانی نێو هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێش هەیە. ئایا ئەمە بۆ نەمسا گرنگە، کاتێک سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات؟ 
 
وەزیری دەرەوەی نەمسا: ئێمە پابەندین بە هەبوونی پەیوەندییەکی بەهێز و ماوەدرێژ لەگەڵ بەغدا و هەولێر. لەم چوارچێوەیەدا، پێزانینمان هەیە بۆ رۆڵی سیاسییانەی باڵای سەرۆک بارزانی و پەیوەندییە کەسییە نزیکەکانی، چ لەگەڵ سەرۆکوەزیران سوودانی و چ لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق و چ لەگەڵ کەسایەتییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە بەگشتی. 
 
رووداو: مانگی رابردوو، کەشتییەکی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا نقووم بوو و بەشی زۆری سەرنشینەکانی کورد بوون. پرسیارەکە ئەوەیە کە نەمسا دەیەوێت چ سیاسەتێکی بەرامبەر کۆچبەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێوەیەکی گشتی هەبێت؟ 
 
وەزیری دەرەوەی نەمسا: ئەو تراژیدیە ئێمەی خەمبار کرد و بیرمان لای کەسوکاری قوربانییەکانە. لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق پابەندین بە رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی. نەمسا پابەندە بە باشترکردنی دۆخی کۆچبەران و هاوکاریکردن لەو بوارەدا. ئەو پابەندییە بەشێکە لە رێبازێکی گشتگیر بۆ هاریکاری بواری ئاسایش و سەرنجەکەش لەسەر رووبەڕووبوونەوەی بەقاچاخ گواستنەوەی کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوەیە. ئێمە لەم بوارەدا هاوئاهەنگی تەواو لەگەڵ بەغدا و هەولێر دەکەین. 
 
رووداو: نەمسا لە رابردوودا پەیوەندییەکی بازرگانیی بەرفراوانی لەگەڵ عێراق هەبووە. پلانی نەمسا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان چییە؟ 
 
وەزیری دەرەوەی نەمسا: هەرێمی کوردستان و عێراقیش بەگشتی، ناوچەی گرنگی تایبەت بە بازرگانی و کارن. لە ئەیلوولی 2023دا باڵیۆزخانەی نەمسام لە بەغدا کردەوە کە ئەوەش هاوکار بوو بۆ زیادبوونی قەبارەی بازرگانی و دەرفەتی وەبەرهێنان لەنێوان نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەیلوولی رابردوو لە کاتی سەردانەکەم دا بۆ هەولێر، کۆڕبەندێکی ئابووریی هاوبەشم کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر کەسی پەیوەندیدار تێیدا ئامادە بوون. کۆمپانیا نەمساییەکان لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە بواری بازرگانی  دانیشتن. پەیوەندییە ئابوورییەکان دوای ئەو سەردانە چڕ بوونەوە. بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2013ەوە قەبارەی پەیوەندی بازرگانیمان 100 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە و بەشێکی زۆریش لە چالاکییە بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بووە. کاتێک بابەتەکە دێتە سەر تەکنەلۆژیای تایبەت بە پاراستنی ژینگە، بەرهەمی پیشەسازی بەرگەگرتوو، ژێرخانی تایبەت بە هێڵی پەیوەندی، رووبەڕووبوونەوەی قەیران، دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی تایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگر، نەمسا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت و زۆر شت پێشکێش بکات.  ئێمە خوازیاری ئەوەین لە ئەجێندای درێژخایەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربین.  
 
رووداو: بۆچی نەمسا کۆنسووڵخانە لە هەرێمی کوردستان ناکاتەوە؟ 
 
وەزیری دەرەوەی نەمسا: نەمسا پێزانینی هەیە بۆ پەیوەندییەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەمیشەش هەڵسەنگاندن دەکات بۆ ئەو رێگەیانەی کە دەبێت بگیرێتەبەر بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان. لەم چوارچێوەیەدا پرسی (کردنەوەی) نوێنەرایەتییەکی نەمسا لە هەولێر تاوتوێکرا و دواتر پێکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین. هەردوولا پابەند دەمێننەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا لەم بوارەدا بە جۆرێک بە خواستی هەردوولا بێت.
 

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری شەهیدان: مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێ
هەڤپەیڤین19-10-2026

وەزیری شەهیدان: مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێ

تورھان موفتی: لە چرکەیەکدا زیاتر لە 1500 مەتر سێجا ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە دەڕژێتە نێو عێراق
هەڤپەیڤین18-10-2026

تورھان موفتی: لە چرکەیەکدا زیاتر لە 1500 مەتر سێجا ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە دەڕژێتە نێو عێراق

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا: پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
هەڤپەیڤین18-10-2026

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا: پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە