Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

هیچ باوەشێک جێگەی دایک ناگرێتەوە؛ چیرۆکەکانی نێو خانەی بێسەرپەرشتان

ئارێز خالید

ئارێز خالید

25-12-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئارێز خالید
ئارێز خالید25-12-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا


رووداو دیجیتاڵ 

سەردانەکەم بۆ خانەی منداڵانی بێسەرپەرشت کە تەمەنیان لەنێوان چوار بۆ هەشت ساڵانە، بە دیمەنێکی پڕ لە سۆز دەستیپێکرد. هەر کە دەرگاکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە، هەموویان دەوریان دام و باوەشیان پێدا کردم؛ وەک ئەوەی چاوەڕێی کەسێکی جیاواز و هیوا بەخش بن. 
 
دەستبەجێ تێکەڵیان بووم و دەستمان کرد بە یاریکردن، ئەوەی دڵخۆشی کردم بیستنی دەنگی قاقای پێکەنین و بینینی خەندە دڵپاک و راستگۆیانەکەیان بوو. لەوێ منداڵەکان بە ناوی دایک و باوکیانەوە بانگ ناکرێن، بەڵکو ناوەکانیان لەلایەن خانەکەوە بۆ دانراوە و ئێمەشیان تەنیا بە "مامۆستا" بانگ دەکرد.
 
ژینگەی خانەکە و سۆزی دایکایەتی
 
بە ژوورە پاک و رێکخراوەکانیاندا گەڕام کە پڕبوون لە کەلوپەلی دنیای منداڵی. پرسیارم لێکردن دەربارەی دۆخیان لەم سەرمایەی زستانەدا، خۆشبەختانە هەموویان دڵنیابوون لە گەرموگوڕی شوێنەکەیان.
 
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، خۆشەویستییەکی بێئەندازەیان بوو بۆ کارمەندانی خانەکە، بەتایبەت "مامۆستا تارا"ی بەڕێوەبەر، کە وەک دایکی خۆیان سەیری دەکەن. هەرچەندە زۆربەیان دایکی خۆیان نەدیوە، بەڵام تێگەیشتنێکی قوڵیان بۆ هەستی دایکایەتی هەیە وەک سەرچاوەی سۆز و ئاگالێبوون.
 
کاتی ماڵئاوایی، دیمەنەکە پڕبوو لە بەڵێنی سەردانەوە و دەستی ماڵئاوایی ئەو دەستە بچووک و بێتاوانانە.
 
چیرۆکی دوو گەنج؛ گەورەبوون لەنێو دیواری خانەکەدا
 
لەنێو هۆڵەکانی خانەکە، دەرگەی گفتوگۆیەکی جیاوازم بۆ کرایەوە. لەکاتی چاوەڕوانیدا، سەرنجی دوو گەنجی تەمەن 19 و 21 ساڵانم دا. ئەوان چیرۆکێکی جیاوازیان هەبوو؛ یەکێکیان لە دوو ساڵییەوە و ئەوی دیکە لە چوار ساڵییەوە لە خانەکەن. هەرچەندە بەپێی یاسا دەبووایە لە دوای 18 ساڵی خانەکە جێبهێڵن، بەڵام دڵسۆزی بەڕێوەبەرایەتیی خانەکە وەک کارگوزار و پاسەوان لەوێ هێشتوونیەتەوە.
 
ئەوان دەڵێن: "ئێمە هاوڕێ نین، برای یەکین. لەم دنیا گەورەیەدا جگە لە یەکتر کەسمان نییە."
 
هاوسەرگیری و ئەڵقەیەک کە بۆ کرێی خانوو فرۆشرا
 
گەنجە 21 ساڵانەکە بە هاوکاری و نێوەندگیری مامۆستاکانی خانەکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و سەرەڕای دوودڵی ماڵی کچەکە لە سەرەتاوە بەهۆی نەزانینی "ئەسڵ و فەسڵ"، دواجار رازی بوون. کاتێک بە دوای ئەڵقەی هاوسەرگیری لە پەنجەیدا دەگەڕام، وەڵامەکەی هەژێنەر بوو: "بەخوا مامۆستا، ئەڵقەکەم فرۆشت بۆ کرێی خانوو". ئەم رستەیە کورترین وەسف بوو بۆ قورسی ژیانیان لە دەرەوەی خانەکە.
 
حەسرەتی باوەشی دایک و باوک
 
سەبارەت بە ناسنامەیان، گەنجە 19 ساڵانەکە ئاماژەی بەوەدا کە نازانێت دایک و باوکی کێن و دڵیشی بۆ زانینی لێ نادات، بەڵام هاوڕێکەی ئاشکرای کرد کە باوکی لە زیندان بووە کاتێک ئەم منداڵ بووە.
 
لە کۆتاییدا هەردووکیان لەسەر یەک راستیی تاڵ کۆک بوون و بەم دێڕە کۆتاییان بە چیرۆکەکەیان هێنا: "رەنگە خەڵکانێک هەبن باوەشی گەرمت پێدا بکەن، بەڵام هیچ باوەشێک هەرگیز نابێتە باوەشی دایک و باوکی خۆت".
 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە