Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دوای ئەوەی لە شەڕی دەستەویەخەدا، بە سەختی بریندار بوو، گەورە بازرگانەکە کوژرا.

دوای ئەوەی لە شەڕی دەستەویەخەدا، بە سەختی بریندار بوو، گەورە بازرگانەکە کوژرا.

جیهان

ئیمپراتۆری مادەی هۆشبەری ئەمریکای لاتین کوژرا؛ مۆتەکەی ئەمریکا و مەکسیک کێ بوو؟

دڵزار زوبێر

دڵزار زوبێر

23-02-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵزار زوبێر
دڵزار زوبێر23-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

 
رووداو دیجیتاڵ 

شەقامەکانی مەکسیک بوونەتە گۆڕەپانی جەنگێکی خوێناوی و بێئامان؛ کەس بە کەس نییە و شەڕ و ئاژاوە هەموو سووچێکی وڵاتەکەی گرتووەتەوە. یاسا و حکومەت لەبەردەم شەپۆلی تووڕەیی باندەکان دەستەوەستان ماون.
 
رۆژی یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە و ورددا لە رۆژئاوای مەکسیک، سەرکردەی گەورەترین باندی مادەی هۆشبەر کوژرا. 
 
دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، سی ئای ئەی، کە 15 ملیۆن دۆلار خەڵاتی بۆ پێدانی زانیاری لەسەر شوێنەکەی، دانابوو؛ لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدار بوو.
 
دوای ئەوەی لە شەڕی دەستەویەخەدا، بە سەختی بریندار بوو، گەورە بازرگانەکە کوژرا. 
 
ئێل مێنشۆ کێ بوو؟ 
 
نێمیسیۆ ئۆسێگێرا سێرڤانتێس، ناسراو بە ئێل مێنشۆ، ئەو پیاوە تەمەن 59 ساڵەی رۆژانێک ئەفسەری پۆلیس بوو، لەیاسا دەرچوو و هەڵاتوو بوو؛ گۆڕا بۆ مەترسیدارترین سەرکردەی مافیای مادەی هۆشبەر لە مێژووی نوێی مەکسیکدا. هەر مەکسیک نەبوو گیری بەدەستیەوە خواردبوو، بەڵکو سێبەرێکی ترسناکیش بوو بەسەر ئەمریکاوە.  
 
هەرچی مادەی هۆشبەر بوو لە جۆرەکانی کۆکایین، مێتامفێتامین و فێنتانیڵ، لە مەکسیکەوە بە قاچاخ دەیناردە ئەمریکا.  
 
هەواڵگریی ئەمریکا دەڵێت، باندە تاوانکارییەکەی ئێل مێنشۆ ساڵانە ملیۆنان دۆلاری لە بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەر دەستدەکەوێت و تەنیا ئەوان، بەرپرسن لە سێیەکی تەواوی ئەو مادە هۆشبەرەی لە شەقامەکانی ئەمریکا دەفرۆشرێت!
 
ژیانی مێنشۆ پڕ بوو لە هەڵاتن و یاخیبوون. لە هەشتاکاندا وەک کۆچبەرێکی نایاسایی لە ئەمریکا دەژیا، پاشان بەهۆی تاوانەکانیەوە دەستگیرکرا و لە تەمەنی 30 ساڵیدا دیپۆرتی مەکسیک کرایەوە. دوای کەوتنی "ئێل چاپۆ"ی رکابەر و دژبەری، ئێل مێنشۆ دەرفەتەکەی قۆستەوە و تەختی پادشایەتیی مادە هۆشبەرەکانی لە مەکسیک کۆنترۆڵ کرد.
 
ئەو دامەزرێنەری کارتێلی 'نەوەی نوێی هەلیسکۆ' بوو. رێکخراوێکی چەکداریی تۆکمە بوو، ویلایەتی هەلیسکۆی رۆژئاوای مەکسیک قەڵای بەهێزی ئەم رێکخراوە بوو، هەر لەو شوێنەی دوێنێ لێی کوژرا. 
 
 
مێنشۆ تەنیا تاوانبارێک نەبوو، بەڵکو مۆتەکەیەک بوو بۆ سوپای مەکسیک و ئەمریکا؛  مەکسیک چەندین جار هەوڵی دەستگیرکردنی داوە، بەڵام هەموو جارێک شکستی هێناوە. ساڵی 2015 کاتێک سوپای مەکسیک ویستی ئێل مێنشۆ دەستگیر بکات، هاوڕێکانی هێلیکۆپتەرێکی سوپایان بە 6 سەبازەوە خستە خوارەوە. 
 
لەدوای کوژرانی ئێل مێنشۆ، تۆڵەسەندنەوەکە دەستبەجێ و خێرا بوو.
 
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی گەورە بازرگانەکە؛ چەکدار، ئەندام و لایەنگری ئێل مێنشۆ، لە 8 ویلایەتی مەکسیک، لەنێویدا لە ناوەندی مەکسیکۆی پایتەختیش، وەکو سوپایەکی پڕچەککراو رژانە سەر شەقامەکان. ئەوان تووند و دەستوەشێنن، دەست لە هیچ ناپارێزن. 
 
جگە لە سووتاندنی دەیان ئۆتۆمبێل و داخستنی رێگە و بانەکان؛ تائێستا دەیان دووکانیان تاڵانکردووە و پەلاماری 20 بانکیان داوە. 
 
لە بەشێکی زۆری رۆژئاوای مەکسیک، دامەزراوە فەرمییەکان، رێگەکانی هاتووچۆ و فڕۆکەخانەش لەکارکەوتوون.  
 
تاوەکو ئێستا 25 کەس بەهۆی گرژییەکانەوە دەستگیرکراون و گرژییەکان روو لە زیاد بوونن. 
 
 

 

 

 
 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە