Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

تورکیا

تورکیا: ئیسرائیل بەرپرسیاری هەڵگیرسانی جەنگەکەیە و هێرشەکانی ئێرانیش بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە هەڵەن

فەردی ساک

فەردی ساک

19-03-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
فەردی ساک
فەردی ساک19-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێ، بەرپرسی سەرەکیی جەنگی ناوچەکە ئیسرائیلە، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە هەڵەن و قبووڵ ناکرێن.
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ وڵاتانی کەنداو، دوای سعودیە گەیشتە قەتەر و لەگەڵ عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
 
وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات دوای کۆبوونەوەکە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان ئەنجامدا و تێیدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران  کرد.
 
هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە ناوچەکە لە نێو تەنگژەیەکی بێوێنەدایە و گوتی: "دەبێت بە راشکاوی بگوترێ کە بەرپرسی یەکەمی ئەم جەنگەی ناوچەکەمانی خستووەتە نێو ئەم تەنگژە گەورەیەوە، ئیسرائیلە. ئەم هێرشانەی کە بە شەڕەنگێزییەکانی ئیسرائیل دەستیان پێکردووە، نەک تەنیا ناوچەکەمان دەکەنە مەیدانی جەنگ، بەڵکو سەقامگیریی جیهانیشیان هەژاندووە."
 
هاکان فیدان تیشکی خستە سەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و گوتی: "هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە هەڵەن، بێ پاساون و قبووڵ ناکرێن. دەبێت ئێران دەستبەجێ ئەم هێرشانە رابگرێت."
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، بۆ راگرتنی جەنگ، لەگەڵ ئەمریکا و ئێران لە پەیوەندیدان و هەوڵ دەدەن رێگە لە خراپتربوونی دۆخەکە بگرن.
 
هاکان فیدان هێرشەکانی سەر ژێرخانی مەدەنیی قەتەریشی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، تورکیا لە هەموو دۆخێکدا لەگەڵ قەتەرە.
 
عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەریش سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر وێستگەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتیی (رەئس لەفان) کرد و گوتی: "بەندەری رەئس لەفان کە ئێران لێی دا، سەرچاوەی بژێوی و داهاتی گەلی قەتەرە. ئەم هێرشە کاریگەریی گەورەی لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی دەبێت."
 
سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە کە گوایە ئێران بنکەی ئەمریکای کردووەتە ئامانج و ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی مافی وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانەی هەیە.
 
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە دەستیپێکردووە. ئەمریکا و ئیسرائیل رۆژانە شارەکانی ئێران بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان دەکەن و ئێرانیش بە هێرشی مووشەکی و درۆن وەڵام دەداتەوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە
تورکیا19-10-2026

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: رێگەی گەشەپێدان هاوسەنگیی هێز و پەیوەندییە ئابوورییەکان دادەرێژێتەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا
تورکیا19-10-2026

لە کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و پارتی نوێ پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ کرا

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران
تورکیا19-10-2026

36 کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە