Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆکوەزیرانی پاکستان و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران. وێنە: AFP

سەرۆکوەزیرانی پاکستان و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران. وێنە: AFP

جیهان

ئێران: لە دانوستاندنەکاندا گفتوگۆ لەبارەی تەنگەی هورمز و پرسی ئەتۆمیش کراوە

ئازاد پیرچاوشی

ئازاد پیرچاوشی

12-04-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی12-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

 
رووداو دیجیتاڵ

دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئاباد، زیاتر لە 15 کاژێری خایاند و هیچ رێککەوتنێک نەکرا. وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، باسیان لە کێشەی تەنگەی هورمز و پرسی ئەتۆمیش کردووە. 
 
تەسنیم لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە دەڵێت، هێشتا ناکۆکیی قووڵ هەن و بەهۆی داواکارییە سەختەکانی ئەمریکاوە، هیچ رێککەوتنێک نەکرا. 
 
پاکستان بۆ ئەوەی هەردوولا بگەیێنێتە رێککەوتن، پێشنیازی کرد تاران و واشنتن رۆژی یەکشەممە گەڕێکی دیکەی دانوستاندن بکەن، سەرەتا هەردوولا رازی بوون، بەڵام دوای چەند کاژێرێک، جێگری ترەمپ رایگەیاند، بەبێ هیچ رێککەوتنێک دەگەڕێنەوە ئەمریکا.
 
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، دانوستاندنەکانیان لەگەڵ ئێران لە ئیسلام ئاباد شکستیان هێناوە لە گەیشتن بە رێککەوتن. گوتیشی، پاکستان جێدەهێڵێت، بەڵام "باشترین و کۆتا پێشنیاز"یان خستووەتە بەردەم تاران.
 
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانییش دەڵێت، بەهۆی داواکارییە زێدەڕۆییەکانی ئەمریکاوە، تاران و واشنتن نەگەیشتنە رێککەوتن و هێشتا هیچ بەرنامەیەک بۆ کات، شوێن و گەڕی داهاتووی دانوستاندنەکان دیارینەکراوە.
 
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی یەکەم رۆژی دانوستاندنەکە دەڵێت، چەندین دەق و پەیام ئاڵوگۆڕ کران. دەشڵێت، باس لە چەندین پرس کراوە، لەوانە "تەنگەی هورمز و پرسی ئەتۆم".
 
ئاماژەی بەوەش کردووە، داوایان کردووە قەرەبوو بکرێنەوە، هەروەها تەواوی سزاکان لەسەر ئێران هەڵبگیرێن.
 
ئیسماعیل بەقایی رایگەیاند، "سەرکەوتنی دانوستاندنەکان، پەیوەستە بە دوورکەوتنەوە لە داخوازییە زێدەڕۆ و نایاساییەکان و قبووڵکردنی مافە رەواکانمان".
 
باسی لەوەش کردووە، ئەزموونی ئەمریکا لە شکاندنی بەڵێنەکانی لەبیرناکەن. دەشڵێت، لە تاوانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەکاتی جەنگە سەپێندراوەکەدا، خۆش نابن.
 
شاندی ئەمریکا پێکهاتوون لە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و نێردراوان ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر. لەلایەنی ئێرانیش محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە. پاکستان نێوەندگیرییان دەکات.
 
ئەم دانوستاندنانە، بە یەکێک لە گرنگترین و درێژترین دانوستاندنە راستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن دادەنرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە