Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

شەڕی ئێران ئاگری لە ئابووریی ئەڵمانیا بەرداوە؛ پەرلەمانی وڵاتەکە بەدوای رێگەچارەدا دەگەڕێت

ئاڵا شاڵی

ئاڵا شاڵی

18-04-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا. لە رۆژی 13ی ئایاری 2013 دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو.
رووماڵی گرنگترین رووداوەكانی ئەڵمانیا و ئەوروپای كردووە. لێدوان و ساوندبیتی تایبەتی لە چەندین سەرۆك و بەرپرسانی ئەوروپا و جیهان وەرگرتوون. حەزی لە كارە و بە دڵگەرمییەكی زۆرەوە كار دەكات.

ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی18-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

شەڕ لە کەنداوە، بەڵام نەک تۆز، بەڵکو گڕی ئاگری شەڕەکە لە ئەورووپا هەستاوە. پارتەکانی ئەڵمانیا بە حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنەوە هاوڕان لەسەر ئەوەی بوونەتە قوربانیی شەڕێک کە بەشێک نین لێی، دەبێت هەرچی دەرگا و رێگەی دیپلۆماسی هەیە بیگرنەبەر تاوەکو لەمە زیاتر بازاڕ و ئابوورییان نەبێتە سوتماکی شەڕ.
 
پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) سەرقاڵی دۆزینەوەی رێگەیەکە لێکەوتەکانی داخستنی تەنگەی هورمز کەم بکاتەوە، کە وەکو تەوقێک بەرۆکی ئابووریی وڵاتەکەی گرتووە.
 
لەگەڵ زیادبوونی لێکەوتە ئابوورییەکانی شەڕ، دەنگی فراکسیۆنەکانی دەسەڵات بۆ راوەستاندنی شەڕ رژدتر بووە.
 
کریستۆف پلۆس لە پارتی کریستیان دیموکرات دەڵێت، "گفتوگۆی زۆر ئەنجام دەدەین و گفتوگۆکان بەردەوامن؛ بەڵام دەبێت بە روونی ئەوە بڵێین، ئەمە شەڕێک بوو ئێمە هەرگیز دەستمان پێنەکردووە، شەڕێک کە بەو فۆرمە رەتمان کردەوە. بەداخەوە هەندێک جار هەندێک رووداو لە سیاسەتی جیهانیدا کاردانەوەی راستەوخۆیان بۆ ئێمە لە ئەڵمانیا هەیە. شەڕی ئێران حاڵەتێکی وەهایە. ئێستا دەبێت بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامەکان بکەین. پێشتر رێوشوێنی دەستبەجێمان جێبەجێ کردووە بۆ کەمکردنەوەی نرخی سووتەمەنی، لانیکەم بۆ ماوەیەکی کاتی. بۆیە خاڵی چارەنووسساز ئەوەیە، ئێمە پێویستیمان بە سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەیە. ئێمە بەپێی توانای خۆمان کار بۆ ئەمە دەکەین."
 
ئۆپۆزیسیۆنی رەخنەگر لە دەسەڵات، وێڕای جەختکردنەوە لە پێویستیی پاراستنی خەڵکی سڤیل و وڵاتانی دراوسێی ئێران، داوا لە حکومەتی ئەڵمانیا دەکات هەوڵی جیدیتر بدات بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ.
 
دێبۆرا دورین، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی سەوزەکان دەڵێت، "بەداخەوە لە ئێستادا نابینم حکومەتی ئەڵمانیا هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە پێشینەی کارەکانیدا دابنێت. پێم خۆشە پابەندبوونی زیاتر لەلایەن حکومەتەوە ببینم سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان و لە سەرووی هەمووشیانەوە حکومەت چارەنووسی دانیشتوانی مەدەنیی لە ناوچەکە لەبەرچاو بێت، بەبێ گوێدانە ئەوەی خەڵکی ئێران بن، خەڵکی ئیسرائیل بن، یان خەڵکی لوبنان بن. ئێمە بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە کە تەرکیزمان لەسەر ئەم دیدگایە بێت."
 
یورگن کۆسە، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە سۆسیال دیموکراتەکان ئاماژەی بەوە کرد، "لە هەموو کەناڵە دیپلۆماسیەکانەوە و لە هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا لە چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) و یەکێتیی ئەورووپا (EU)، هەروەها لەگەڵ هاوبەشانی ترمان لە گفتوگۆداین. لەگەڵ ژاپۆن و وڵاتانی دیکەش لە رۆژانی رابردوو خۆشم لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لێرە قسەم کردووە. ئێمە هەوڵ دەدەین لەگەڵ وڵاتانی دیکە دا تواناکانمان لەو چوارچێوەیەدا بەکاربهێنین. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئەو کەسانەی ئەم جەنگەیان دەستپێکردووە، هەر ئەوانن دەتوانن کۆتایی پێبهێنن. ئەوانەی ئەم جەنگە بەڕێوەدەبەن، لەپێشترین ئەو کەسانەن دەتوانن کۆتایی پێبهێنن. ئەمەش بە روونی ترەمپە."
 
حکومەتی ئەڵمانیا بۆ کەمترکردنی کاریگەرییەکانی داخستنی تەنگەی هورمز، پاکێجێکی هاوکاریی 3 ملیار و 800 ملیۆن یۆرۆیی پەسند کردووە. ئەڵمانیا جگە لە کەمکردنی نرخی کارەبای پیشەسازی، بۆ ماوەی دوو مانگ باجی سەر هەر لیترێک بەنزینیشی 17 سێنت کەمکردووەتەوە.
 
بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە