Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاروانێکی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە مەککە لە ساڵانی رابردوودا. وێنە: ئەرشیڤ

کاروانێکی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە مەککە لە ساڵانی رابردوودا. وێنە: ئەرشیڤ

کوردستان

حەج و عومرە: 6ی ئایار یەکەم کاروانی هاونیشتمانییان بۆ فەریزەی حەج بەڕێ دەکەون

ئارێز خالید

ئارێز خالید

22-04-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئارێز خالید
ئارێز خالید22-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە رۆژی 6ی مانگی داهاتووەوە چوون بۆ سعودیە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەستپێدەکات و لە چوار رۆژدا سەرجەم ئەو کەسانەی دەچنە حەج بۆ سعودیە بەڕێ دەکەون.
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم ساڵ 5120 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە دەچنە حەج؛ ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی 6ـی ئایار یەکەم کاروان لە هەولێرەوە بەڕێ دەکەوێ و تاوەکو 10ـی ئایار سەرجەم کاروانەکان بەڕێ دەکەون.
 
لەبارەی گەڕاندنەوەی پارە بۆ حاجیان بەهۆی ئەوەی لەبری فڕۆکە بە پاس دەچنە سعودیە، کاروان ستوونی گوتی: "عێراق گرێبەستی فڕۆکەکانی کردووە و نازانین بۆ هەر کەسێک چەندی داناوە، بۆیە کە حاجییان گەڕانەوە لیژنەیەک پێک دەهێندرێ و جیاوازی پارەکە چەندبوو دەیاندەینەوە."
 
کاروان ستوونی دەڵێ، "زۆرینەی پاسەکان لە عێراقەوە دابینکراون. سەرجەمیشیان پشکنینیان بۆ کراوە و لە پشکنین دەرچوون. هەر حاجییەک دوو کورسی هەیە لە پاسەکان. لەنێو پاسەکەشدا خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت."
 
 
سەبارەت بە شێوازی هێنانەوەی کەلوپەلی حاجییان، کاروانی ستوونی گوتی، "گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی خۆماڵی کراوە بۆ هێنانەوەی کەل و پەلی حاجییان، بۆ هەر شلیفێک 25 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام حاجی دەتوانێت ئەو پارەیەش نەدا بەو پاسەی پێی دێتەوە شتەکان بهێنێتەوە ئەگەر جێی ببێتەوە. لە حەجیش سێ ژەمە خواردنی بێ بەرامبەر دەدرێتە حاجییان. سێ شێفی کورد خواردن ئامادە دەکەن."
 
ئەم ساڵ ئەو کەسانەی دەچنە حەج بڕی دوو هەزار دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێ دەدرێت و دەتوانن لە بانک پارەکە لە هەفتەی داهاتوودا وەربگرن.
 
کاروان ستوونی دەڵێ، "ئەم ساڵ نزیکەی هەزار کەس یەدەگ بوون بۆ حەجی ساڵی داهاتوو و ئەمانە بەبێ تیروپشک دەچنە حەج. ئەگەر یەکێک لەم یەدەگانە مردبێت، دەتوانێت کەسی پلە یەکی لەجێی بچێت. ئەو کەسانەش ئەم ساڵ ناویان دەرنەچووە، بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەبێت ناو بنووسنەوە کە چانسیان زیاترە چونکە هەرکەسێک بەو شێوەیەبێت خاڵێکی بۆ دەنووسرێت تا خاڵی زیاترت هەبێ چانست زیاتر دەبێت."
 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
کوردستان20-10-2026

پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت
کوردستان19-10-2026

خستنەڕوو زۆرە و خواست کەمە، پێشبینی هەرزانبوونی بەنزین دەکرێت

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا
کوردستان19-10-2026

لە جوانڕۆ لەسەر نۆرەی ئاودێری شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە