Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: Drew Angerer/Getty Images

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: Drew Angerer/Getty Images

جیهان

بۆچی مارکۆ روبیۆ لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئێران بەشدار نابێت؟

عەلی زەڵمی

عەلی زەڵمی

25-04-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەلی زەڵمی
عەلی زەڵمی25-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

 
رووداو دیجیتاڵ

کاتێک باراک ئۆباما زیاتر لە دەیەیەک لەمەوبەر دەستی بە دانوستاندنی ئەتۆمی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کرد، دانوستاندنکاری سەرەکی بریتی بوو لە جۆن کێری، وەزیری دەرەوە. لە ماوەی 20 مانگ لە گفتوگۆکان، جۆن کێری لانیکەم لە 18 رۆژی جیاوازدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووەوە، کە زۆرجار چەند جارێک بوو لە رۆژێکدا.
 
دیپلۆماسیی ئاستبەرزی تایبەت بە پرسی ئەتۆمی رۆڵێکی سرووشتی بوو بۆ دیپلۆماتە باڵاکەی ئەمریکا. وەزیرانی دەرەوە لە ئەمریکا بە شێوەیەکی نەریتی سەرکردایەتیی گەورەترین ئەرکە دیپلۆماسییەکانی وڵات دەکەن، لە پەیماننامەکانی کۆنترۆڵکردنی چەکەوە بیگرە تاوەکو رێککەوتنەکانی وەک ئیسرائیل و فەلەستین.
 
بەڵام لە کاتێکدا ترەمپ خۆی ئامادە دەکات بۆ ناردنی شاندێک بۆ دوایین گەڕی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان، مارکۆ روبیۆی وەزیری دەرەوە لەو شوێنە دەمێنێتەوە کە زۆرجار لێیەتی: واشنتن دی سی.
 
مارکۆ روبیۆ لە کۆبوونەوەی پێشووی شاندی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئامادە نەبوو؛ هەروەها بەشداری لە چەندین کۆبوونەوەی دیکە نەکرد کە لە مانگەکانی رابردوو لە جنێڤ، مەسقەت و دەوحە بەڕێوەچوون. روبیۆ هەروەها لەگەڵ شاندەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات نەبوو کە کاریان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا و شەڕی ئیسرائیل لە غەززە کرد. سەرەڕای ماوەیەکی درێژ لە قەیران و شەڕ لە ناوچەکە، روبیۆ لە تشرینی یەکەمی رابردووەوە سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی نەکردووە.
 
لە مانگەکانی ئەم دواییەدا، مارکۆ روبیۆ — کە بە رۆڵی دووەمییەوە وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا سەرقاڵە — زۆر گەشتی نەکردووە.
 
بەپێی وەزارەتی دەرەوە، لە سەردەمی ئیدارەی بایدن دا، ئەنتۆنی  بلینکنی وەزیری دەرەوە لە کانوونی دووەمی 2024 تاوەکو کۆتایی نیسانی 2024، 11 گەشتی دەرەوەی وڵاتی کرد و لە نزیکەی 36 شاردا وەستا. تاوەکو ئێستا لەم ساڵدا، روبیۆ سەردانی شەش شاری دەرەوەی ئەمریکا کردووە، لەنێویاندا سەردانێک بۆ میلان بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانەی 2026.
 
دۆناڵد ترەمپ، زۆربەی دیپلۆماسییەکەی خۆی بە کەسانی دیکە سپاردووە، لەنێویاندا ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جارید کوشنەری راوێژکاری کە هاوکات زاوایەتی. ویتکۆف و کوشنەر سەرکردایەتیی دیپلۆماسییان لەگەڵ ئیسرائیل، ئۆکراینا و رووسیا کردووە، هەروەها لەگەڵ ئێرانیش کە بۆ دووەم جار لەم مانگەدا لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان دەبن.
 
دووریی روبیۆ لەم ئەرکەوە رەنگدانەوەی رۆڵە دووانەییەکەیەتی لە تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ترەمپ. روبیۆ لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵدا وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کاری کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەیە. روبیۆ یەکەم کەسە لە دوای هێنری کیسنجەر لە حەفتاکانەوە ئەو کارە بکات.
 
وەزیری دەرەوە، وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەدەبات، سەرپەرشتیی دیپلۆمات و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری جیهان دەکات. راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، کە لە کۆشکی سپی کاردەکات، هاوئاهەنگی نێوان وەزارەت و ئاژانسەکان دەکات، لەنێویاندا وەزارەتی دەرەوە، بۆ پەرەپێدانی راوێژی سیاسی بە سەرۆک.
 
رۆڵە دووانەییەکە رەنگدانەوەی کاریگەریی روبیۆیە لەگەڵ ترەمپ. روبیۆ کەمتر دەچێتە دەرەوە، واتە زیاتر لای ترەمپە کە ئەگەری هەیە لە هەر ساتێکدا بڕیاری گرنگی ئاسایشی نیشتمانی بدات.
 
ئیما ئاشفۆرد، شرۆڤەکاری دیپلۆماسیی ئەمریکا لە سەنتەری ستیمسن لە واشنتن بە رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی گوت، لە کاتێکدا ویتکۆف، کوشنەر و جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە پاکستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبوونەوە، مارکۆ روبیۆ لە بۆنەیەکی پاڵەوانێتی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بوو. ئاشفۆرد گوتی: "روبیۆ بە روونی پێی باشترە نزیک لە ترەمپ بمێنێتەوە."
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئایاری رابردوو پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەوەکالەت وەرگرت، دوای ئەوەی ترەمپ پۆستی کەسی پێشووی ئەو پۆستە، مایکڵ واڵتزی، گۆڕی. بەڵام بەرپرسان دەڵێن کە پێشبینی دەکرێ روبیۆ بۆ ماوەیەکی نادیار لەو پۆستە دووەمەی بهێڵێتەوە.
 
ئاشفۆرد ئاماژەی بەوە کرد، ئەو رێککەوتنە لە بنەڕەتدا خراپ نییە، بەڵام هەمان تێبینی ژمارەیەک لە دیپلۆماتانی ئێستا و پێشووی هەیە و باس لەوە دەکات کە روبیۆ کەمتر وەک کەسێک دەردەکەوێ کە هەردوو کارەکە بکات، بەڵکو زیاتر وەک راوێژکارێکی ئاسایشی نیشتمانی کارەکانی دەکات و تەنیا هەندێکجار لە وەزارەتی دەرەوە دەردەکەوێ. ئەو شرۆڤەکارە بە نیویۆرک تایمزی گوت: "پێم وایە ئەمە بە زیانی هەموو وەزارەتی دەرەوە و توانای ئەمریکایە بۆ بەڕێوەبردنی دیپلۆماسی بە گشتی، کە ئێمە بە کردەوە پۆستی وەزیری دەرەوەمان بە بەتاڵی هێشتووەتەوە."
 
تۆمی پیگۆت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەو بانگەشانە رەتدەکاتەوە و دەڵێ: "هەرکەسێک هەوڵ بدات هاوئاهەنگی نزیکی روبیۆ لەگەڵ کۆشکی سپی و ئاژانسەکانی دیکە وەک شتێکی نەرێنی نیشان بدات، زۆر هەڵەیە. ئێستا ئێمە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دەرەوەمان هەیە کە بە تەواوی هاوئاهەنگن؛ ئامانجێک کە ئیدارەکانی پێشوو بۆ دەیان ساڵ نەیانتوانی پێی بگەن."
 
روبیۆ کاتی خۆی لەنێوان وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی دابەش دەکات، زۆرجار لە هەمان رۆژدا لە هەردووکیان دەبێت. لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی (پۆلیتیکۆ) لە حوزەیرانی رابردوودا، مارکۆ روبیۆ گوتی کە زۆربەی زۆری رۆژەکان دەچێتە وەزارەتی دەرەوە.
 
روبیۆ لەوێ زۆرجار پێش گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، چاوی بە گەورە بەرپرسان دەکەوێ. هەفتەی رابردوو، روبیۆ سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لە وەزارەتی دەرەوە لەنێوان بەرپرسانی لوبنان و ئیسرائیل کرد کە زەمینەی بۆ ئاگربەستێک لە لوبنان خۆش کرد.
 
کاتێک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کانوونی یەکەمی رابردوودا پرسیاری لەبارەی خشتەی گەشتەکانییەوە لێکرا، روبیۆ گوتی کە هۆکاری کەمتری هەیە بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، چونکە "ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکان بەردەوام دێنە ئێرە" بۆ سەردانی ترەمپ لە کۆشکی سپی.
 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە