Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هیوا جەمال

هیوا جەمال

بیروڕا

ئابڕووی کورد

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا جه‌مال
هیوا جه‌مال

12-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

قوتابخانەی روانگە، وەبەرهێنان لە مرۆڤ و داهاتوو
بیروڕا29-09-2026

قوتابخانەی روانگە، وەبەرهێنان لە مرۆڤ و داهاتوو

رێبین رەحیم
رێبین رەحیم
بەبێ دوودڵی دووەمیان هەڵدەبژێرم
بیروڕا29-09-2026

بەبێ دوودڵی دووەمیان هەڵدەبژێرم

رێباز عەلی
رێباز عەلی
بێبایەخکردنى دۆسییەى ئەنفال
بیروڕا28-09-2026

بێبایەخکردنى دۆسییەى ئەنفال

عارف قوربانی
عارف قوربانی

ئەوە چەندین جارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە خراپی باسی کورد دەکات؛ جار جارێک دەڵێت کورد، یان کوردەکان؛ جارێکی دیکە دەڵێت هەندێک لە کورد چەکیان لێ سەندووین و نەیانگەیاندووە و لای خۆیان گلیان داوەتەوە.

ئەوەی ترەمپ دەیڵێت، راست بێت یان درۆ، ناوزڕاندنی نێودەوڵەتیی کوردە. کابرایەک لە مۆزەمبیق کاتێک گوێی لێ دەبێت خۆ ناوەستێت روونکردنەوەی بۆ بدرێت، یان کەسێک لەو سەری ئەرجەنتین یاخود پەرلەمانتارێک لە کەنەدا؛ هیچ گرنگ نییە بە لایانەوە کام کوردانە و کام پارت و کام بەشی کوردستان چەکی ئەمریکای بردووە.

ئەمەی ترەمپ دەیڵێت و دەیکات، ئابڕووبردنی کوردە لە جیهاندا. کورد کە بە ئازایەتی و بە پێشمەرگە و شەڕڤان ناسراوە، ئێستا بە خیانەت لە ئەمانەت دەناسرێت. سەرەڕای ئەوەش، لای دەوروبەر و دراوسێ بە چاوێکی دیکە سەیری کورد دەکرێت؛ ئینجا نەتەوەکانی دیکەش دیسان بە چاوی گومان سەیری کورد دەکەن.

لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا، بەتایبەت لەدوای دابەشکردنی کوردستان بەسەر دەوڵەتانی دەوروبەریدا لەلایەن هاوپەیمانانەوە، کورد بەردەوام چەوسێندراوەتەوە و ستەمی لێکراوە.

هەر دابەشکردنەکە گەورەترین ستەم بوو؛ دوای ئەویش چەوساندنەوەی کورد بە هەموو شێوازەکان، هەر لە راگواستن و گۆڕینی دیمۆگرافیاوە تاوەکو کیمیاباران، ئەنفال، راوەدوونان و کۆمەڵکوژی.

لە هەموو ئەو ساڵانەدا کورد شەرەفمەندانە جەنگاوە و بەرەنگاری داگیرکەر و دوژمنانی وەستاوەتەوە؛ هەزاران نەبەردیی تۆمار کردووە و سەرەڕای شەڕپێفرۆشتنی، لێبوردە و دڵفراوان بووە، یەخسیر و دیلی ئازاد کردووە.

هەموو ئەو نەهامەتی، جینۆساید، ئەنفال و قڕکردنە بەرامبەر کورد کراوە، بەڵام هەر ناوی لەسەر و لە بەرزییدا بووە.

ئەمە تیرۆری کەسایەتی و مەعنەویی گەلێکە کە سەرۆکی یەکێک لە گەورەترین وڵاتەکان دەیکات؛ چونکە بە ناوی کوردەوە قسە دەکات. جگە لەوەش دەڵێت تاوەکو پارەیان نەدەیتێ شەڕ ناکەن، شەڕکەرێکی باشن، بەڵام بە پارە دەیکەن. ئەم قسەیە واتە پێشمەرگە و شەڕڤان وەکو هەر گرووپێکی دیکەی چەکداری، دەتوانیت بەکرێیان بگریت.

ئەم ئابڕووبردنەی گەلی کورد، هەمووان لێی بەرپرسیارن؛ بەتایبەت دەسەڵاتداران. هەمووان دەبێت لە دوو ئاستدا وەڵام بدەنەوە:

لە ئاستی بەرپرسیارێتی؛ سەرۆک، سەرکردە و حیزبەکان دەبێت ئەم دۆخە روون بکەنەوە و راستی بکەنەوە؛ بە دروستی پێمان بڵێن کێ کردوویەتی، چۆن بووە و هۆکارەکەی چی بووەو یان بە دەنگێکی زوڵال بڵێن راست نییە.

لەسەر ئاستی خەڵک؛ پێویستە کورد لە رێگەی سۆشیاڵ میدیا و هاشتاگی (کورد بەکرێگیراو نییە) جۆرێک لە رای گشتی دروست بکات، تاوەکو دەگاتە ترەمپ و بڕیار بەدەستانی ئەمریکا، کە ئابڕووی کورد هێڵی سوورە و پێیان بڵێین، کورد بە پارە نا، بەڵکو بە باوەڕ بە ئازادی و نیشتمان شەڕ دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

قوتابخانەی روانگە، وەبەرهێنان لە مرۆڤ و داهاتوو
بیروڕا29-09-2026

قوتابخانەی روانگە، وەبەرهێنان لە مرۆڤ و داهاتوو

رێبین رەحیم
رێبین رەحیم
بەبێ دوودڵی دووەمیان هەڵدەبژێرم
بیروڕا29-09-2026

بەبێ دوودڵی دووەمیان هەڵدەبژێرم

رێباز عەلی
رێباز عەلی
بێبایەخکردنى دۆسییەى ئەنفال
بیروڕا28-09-2026

بێبایەخکردنى دۆسییەى ئەنفال

عارف قوربانی
عارف قوربانی
پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە