Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەندرۆ جولیانی

ئەندرۆ جولیانی

مۆندیالی 2026

راوێژکارێکی ترەمپ پاڵەوانی مۆندیال دیاریدەکات

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

13-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد13-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

رووداو دیجیتاڵ

ئەندرۆ جولیانی، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی تیمی کاری کۆشکی سپی بۆ مۆندیالی 2026، ناوی ئەو هەڵبژاردەیەی ئاشکرا کرد کە هیوادەخوازێت ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی مۆندیال، ئەمەش دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.


راوێژکارەکەی کۆشکی سپی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی زۆر کەس چاوەڕێ دەکەن ئەرجەنتین نازناوەکە بباتەوە بۆ ئەوەی مێژووەکەی لیۆنێل مێسی زیاتر بڕازێتەوە، بەڵام ئەو هاندەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە و دەیەوێت ئەوان جامەکە ببەنەوە.

جولیانی گوتی"ئەگەر ئەمریکا نەیتوانی لە 250ـەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا نازناوەکە بباتەوە، ئەوا زۆر نایاب دەبێت ئەگەر ئینگلیزەکان لێرە و لە کاتی ئاهەنگەکانماندا جامەکە بەرز بکەنەوە. ئینگلتەرا 6 ساڵە دەناڵێنێت، بردنەوەی نازناوەکە بۆ ئەوان دەستکەوتێکی گەورە دەبێت. من بڕوایەکی تەواوم هەیە کە دەتوانن بگەنە یاریی کۆتایی، چونکە یەکێکن لە باشترین ئەو تیپانەی لە پاڵەوانێتییەکەدا ماون".

سەبارەت بە خاڵی بەهێزی ئینگلیزەکان، جولیانی ستایشی هاری کەین، کاپتنی هەڵبژاردەکەی کرد و گوتی "کەین گۆڵکاری مێژوویی ئینگلتەرایە، ئەگەر ئەوان نازناوەکە ببەنەوە، ئەو هۆکاری سەرەکی دەبێت. ئەو و جود بێلینگهام دوو وەرزشکاری نموونەیین."

راوێژکارەکەی ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە راهێنەری ئینگلتەرا متمانە لە لای یاریزانەکانی دروست بکات، چونکە تیپێکی هاوسەنگیان هەیە و شایستەی ئەوەن دوای ساڵی 1966 جارێکی دیکە تام و چێژی بوونە پاڵەوان بچێژن.

ئەم لێدوانانەی جولیانی لە کاتێکدایە کە مۆندیالی 2026  لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت و ململانێیەکی تووند لە نێوان زلهێزەکانی تۆپی پێ بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە لە ئارادایە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە