Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لامین یامال

لامین یامال

مۆندیالی 2026

ماتادۆرەکان، کەڵەشێرەکانیان تێکشکاند و بلیتێکی مێژووییان بۆ یاریی کۆتایی مۆندیال بڕی

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

14-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد14-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە نمایشێکی بەهێز و سەرنجڕاکێش کۆتایی بە خەونەکانی فەرەنسا هێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026، ئەمەش دوای ئەوەی لە یارییەکی ئاگریندا کە لە شاری دالاسی ئەمریکا بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا.


ئیسپانییەکان لە سەرەتاوە بە گوشارێکی زۆر دەستیان پێکرد و لە خولەکی 22دا لامین یامال رووبەڕووی لێدانێکی تووندی لوکاس دینی بەرگریکاری فەرەنسا بووەوە و ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هەژمار کردن، کە دواتر میکێل ئۆیارزابال بە سەرکەوتوویی گۆڵی یەکەمی پێ تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا و سەرەڕای هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ گەڕانەوە، پێدرۆ پۆرۆ لە خولەکی 58دا دوای هێرشێکی خێرا لە لای راستەوە گۆڵی دووەمی ئیسپانیای تۆمارکرد و ئەرکەکەی لە کەڵەشێرەکان قورستر کرد، هەرچەندە تەنیا دوو خولەک دواتر ناوبژیوانی سەلڤادۆری گۆڵێکی دیکەی لامین یامالی بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکردەوە. ئەم شکستە تەنیا ماڵئاوایی فەرەنسا نەبوو لە نازناوەکە، بەڵکو کۆتاییهاتنی سەردەمی دیدێ دیشام بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا کە لە ساڵی 2012وە راهێنەری ئەو تیپەیە و نەیتوانی بۆ جاری سێیەم لەسەریەک بگاتە یاری کۆتایی مۆندیال.

ئیسپانیا بەم سەرکەوتنە جارێکی دیکە بووەوە بە گرێکوێرە بۆ فەرەنسییەکان و دوای 16 ساڵ لە بردنەوەی مۆندیالی 2010 گەیشتەوە یاریی کۆتایی، لە کاتێکدا ئەستێرەکانی فەرەنسا وەک مایکڵ ئۆلیسێ و عوسمان دێمبێلێ ئاستێکی لاوازیان پێشکێش کرد. ئێستا ماتادۆرەکان چاوەڕێی رۆژی یەکشەممە دەکەن بۆ ئەنجامدانی یاریی کۆتایی و رووبەڕووبوونەوەی براوەی یاری نێوان ئینگلتەرا و ئەرجەنتین، لە کاتێکدا فەرەنسا
دەبێت یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم ئەنجام بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە