Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مێسی و لامین یامال

مێسی و لامین یامال

مۆندیالی 2026

نهێنیی وێنە مێژووییەکەی لیۆنێل مێسی و لامین یامال

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

17-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد17-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

رووداو دیجیتاڵ

وێنەی منداڵیی لامین یامال لەنێو دەستەکانی لیۆنێل مێسیدا، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو جیهانی تەنیوە، ئەمەش رێک بەر لەو یارییە مێژووییەی کە بڕیارە لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لەنێوان هەردوو ئەستێرەکەدا بەڕێوەبچێت.


بڕیارە یەکشەممە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی یەکدی ببنەوە. ئەمە یەکەمین یاریی فەرمییە کە مێسی و یامال وەک دوو رکابەر کۆدەکاتەوە، لەکاتێکدا هەردووکیان خەونی بردنەوەی نازناوەکەیان هەیە.

چیرۆکی وێنەکە چییە؟

ئەم وێنەیە لەوەتەی هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی، بووەتە ترێند و باسی گەرمی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. زۆر کەس دەپرسن: چۆن مێسی و یامال لەو کاتەدا بەیەک گەیشتوون؟

هەموو شتێک بە رێکەوت بوو. لە ساڵی 2008، کاتێک لامین یامال تەمەنی تەنیا چەند مانگێک بوو، لەگەڵ مێسی وێنەی گرت کە ئەو کات تەمەنی تەنیا 20 ساڵ بوو. ئەم وێنەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی خێرخوازیی دەزگای یانەی بارسێلۆنا بوو، کە لەو سەردەمەدا خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە بوو.

پڕۆژەیەکی مرۆیی و ئەستێرەکان

یانەی بارسێلۆنا بەهاوکاریی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، ساڵانە کەمپەینێکیان بۆ رێکخراوی 'یونیسێف' رێکدەخست. لەساڵی 2008 تیشک خرایە سەر بەرنامەکانی پاڵپشتی منداڵان لە جیهاندا.

ئەوکات مێسی تەنیا یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە بۆ وێنەگرتن لەگەڵ منداڵەکان هەڵبژێردرابوون. جگە لە لیۆ، چەندین ناوی دیکەی وەک دیکۆ (بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستای بارسا)، بۆیان کێرکیچ، رافایێل مارکێز و چاڤی هێرناندێز بەشدارییان لەو پڕۆژەیەدا کردبوو.

لە وێنەیەکی سادەوە بۆ مێژوو

ئەوکات کەس پێشبینی نەدەکرد ئەو کۆرپەیەی لە ناو تەشتێکدا و مێسی دەیشوات، رۆژێک دێت دەبێتە ئەستێرەی یەکەمی ئیسپانیا و لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا رووبەڕووی خودی مێسی دەبێتەوە.

ئێستا کە هەردوو یاریزانەکە گەیشتوونەتە وێستگەی کۆتایی مۆندیال، ئەو وێنەیە وەک وێنەی سەدە لە مێژووی تۆپی پێدا دەبینرێت و مانایەکی قووڵتری بەو رووبەڕووبوونەوەیە بەخشیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە