Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێمریک لاپۆرت

ئێمریک لاپۆرت

مۆندیالی 2026

لاپۆرت هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانان: ئەنجامی یاریی کۆتایی بەندە بە بڕیارەکانی ئەوانەوە!

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

رووداو دیجیتاڵ

ئێمریک لاپۆرت، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، پێش یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئەرجەنتین، پەیامێکی تووند ئاراستەی ناوبژیوانان دەکات و دەڵێت، چەندین بڕیاری 'سەیر' لە بەرژەوەندی تانگۆ دراون کە جێگەی سەرسوڕمانن.


لاپۆرت کە ئێستا لە یانەی ئاتلێتیک بیلباو یاریی دەکات، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی 'مارکا' رایگەیاند: من لە تووندوتیژی یاریکردن ناترسم، بە مەرجێک ناوبژیوان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. لە یارییەکانی رابردوودا شتی سەیرمان بینی، بەتایبەت لەلایەن ئەرجەنتینییەکانەوە کە هەندێک رەفتاریان کرد و سزا نەدران.

بەرگریکارەکەی لارۆخا هۆشداری دا لەوەی کە چاوپۆشیکردن لە یاریی تووند، دەبێتە هۆی تێکچوونی باری دەروونی یاریزانان و گوتی: نابێت لە پاڵەوانێتییەکی ئاوا گەورەدا رێگە بەم شتانە بدرێت. ئەگەر یەک دوو یاریزان بەو شێوەیە یاری بکەن و سزا نەدرێن، یارییەکە دەبێتە ئاژاوە.

ئەنجامەکە لای ناوبژیوانە 

لاپۆرت پێیوایە ئیسپانیا شێوازێکی پاکی یاریکردن پەیڕەو دەکات و دەڵێت: ئێمە هەوڵی لێدانی بەرامبەر و هەڵەی مەترسیدار نادەین، بەڵام
بێگومان ئەنجامی یاریی کۆتایی تاوەکو ئاستێکی زۆر بەندە بە بڕیارەکانی ناوبژیوانەوە.

ئەو بەرگریکارە ئاشکرای کرد کە شێوازی یاریکردنی ئەرجەنتین لە نێو ژووری جلگۆڕینی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووەتە جێگەی باس: بەڵێ، باسمان کردووە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کۆنتڕۆڵەکە لای ئێمە نییە. پێویستمان بە کەسێکە کە چاودێری ئەو رەفتارانە بکات و دڵنیابێتەوە لەوەی تەنیا لە چوارچێوەی تۆپی پێدا دەمێننەوە.

بردنەوە لە مێسی سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی لیۆنێل مێسی، لاپۆرت گوتی: بۆ من گرنگ نییە کێ دەبەزێنم، گرنگ ئەوەیە مۆندیال ببەمەوە. بێگومان ئەگەر ببیەینەوە، واتە ئەفسانەیەکی دیکەمان بەزاندووە، وەک ئەو ئەفسانانەی پێشتر لە رێگەکەماندا تێمانپەڕاندن.

 فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا)، سلاڤکۆ ڤینچیچی ناوبژیوانی سلۆڤینی بۆ بەڕێوەبردنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لە نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین دیاریکردووە، کە ناوبژیوانێکی بە ئەزموونی ئاستی یەکەمی ئەورووپایە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە