Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی

مۆندیالی 2026

مێسی بە 8 باڵۆندۆرەوە چاوی لە دووەم نازناوی مۆندیالە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن


رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، پاڵەوانی چوار ساڵی رابردووی مۆندیالە و دەیەوێت جارێکی دیکە نازناوی جامی جیهان بباتەوە، جارێکی دیکە ببێتە پاڵەوانی جیهان و دووەم نازناوی لەسەریەک بباتەوە.


1309 رۆژە، گەورە و یەکەمی جیهانە، پاڵەوانی مۆندیالە، خۆی دەڵێت ئەو شەوەی لە لوسەیل چوومە سەر ستەیج و جامی جیهانم بەرزکردەوە تۆپی پێم ختم کردووە، بەڵام جیهان و ملیۆنان هاندەر چاوەڕێی چێژی زیاتر، تینووی بردنەوەی نازناوێکی ترن.

لیۆنێل ئاندرێس مێسی، گۆڵکار، ئەستێرە، کاپتن و ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و ئەرجەنتین، ئەو وەکو پاڵەوانی مۆندیال لە نیویۆرکە و دەیەوێت دووەم نازناوی مۆندیال لەسەریەک بۆ وڵاتەکەی بباتەوە، رکابەرەکەی لیۆ، ئەستێرەیەکی تازە دەرکەوتووە، کە 19 ساڵ لەمەوبەر لەنێو تەشتێکدا وێنەی لەگەڵ مێسی گرتووە، دونیا دەورانە، کێ دەیزانی ئەو منداڵە لە یاریی کۆتاییدا دەبێتە رکابەری مێسی.

تەمەنی مێسی دوو هێندەی لامین و زیاترە، بەڵام هێشتا تێر نەبووە و دەیەوێت جامی جیهان بکاتە جوانترین کۆتایی بۆ کاروانە پڕ لە سەورەرییەکەی.

مێسی بەرامبەر تیپی وڵاتێک یاریی دەکات، کە بۆ هەمیشە خۆی بە قەرزاریان دەزانێت، ئەو وڵاتە ئیسپانیایە، ئەو وڵاتەی لیۆ تێیدا گەورە بوو و کاتێک منداڵێکی نەخۆش بوو لە رێگای بارسێلۆناوە باوەشی بۆ کردەوە و هەر لەوێ هەنگاوەکانی بۆ بوون بۆ ئەفسانەیەکی تۆپی پێ دەستپێکرد.

10 ساڵ لەمەوبەر لە یاریگای مێتلایف لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2016 مێسی دۆڕا و بە گریانەوە بڕیارییدا واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت، بەڵام گوشاری زۆر، لەلایەن هاندەران، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەرجەنتین، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا باراک ئۆباما و هاتنی لیۆنێل سکالۆنی ئەویان لە بڕیارەکە پەشیمانکردەوە، ئیدی قۆناخێکی نوێی سەردەمی لیۆ دەستیپێکرد، ئێستا مێسی هەر لەو یاریگایە بەدوای بردنەوەی دووەم مۆندیالدا دەگەڕێت.

ئەگەر مێسی ئەم نازناوە بباتەوە، ریکۆردی پێلێ یەکساندەکاتەوە و ئەرجەنتین دەبێتە یەکەم هەڵبژاردە لە دوای 1962 دووجار لەسەر یەک ببێتە پاڵەوان.

دڵەکان ئەمشەو خێراتر لێدەدەن، چاوەکان لەسەر شاشەی تیڤییەکان دەبن، هاندان دەگاتە لووتکە، مێتلایف شوێنی یەکلاکردنەوەیە، شوێنی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەیە، دوای میری قەتەر، ئەمجارە ترەمپ جامی مۆندیال رادەستی لیۆ دەکات یان نا؟

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە