Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خافیێر تێباس

خافیێر تێباس

مۆندیالی 2026

تێباس کلیلی بردنەوەی ئیسپانیا لە ئەرجەنتین ئاشکرا دەکات

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

رووداو دیجیتاڵ

خافیێر تێباس، سەرۆکی دەستەی لا لیگا، وەڵامێکی ناڕاستەوخۆی بۆ ئیمێریک لاپۆرت، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا نارد و رایگەیاند، کە ناوبژیوانی نابێتە بەربەست لەبەردەم خەونەکانی ماتادۆر.

تێباس لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە چالاکییەکدا کە لە لیتل ئیسپانیا لە شاری نیویۆرک بە بۆنەی یاریی کۆتایی مۆندیالەوە رێکی خستبوو، رایگەیاند "بە جۆشوخرۆشێکی زۆرەوە چاوەڕێی یارییەکە دەکەین. ئەگەر بەو شێوازەی خۆمان بیزانین یاری بکەین، گرنگ نییە کێ ناوبژیوانە، چونکە ئاستی یاریزانەکان وا دەکات ناوبژیوان هیچ کاریگەرییەکی نەبێت و سەرنجی کەس رانەکێشێت."

تێباس لە وەڵامی ئەو نیگەرانییانەی کە لە دەورووبەری هەڵبژاردەکە سەبارەت بە ناوبژیوانی هەن، داوای کرد هەمووان واز لە 'شێوازی منداڵانە' بهێنن و تەنیا سەرنجیان بخەنە سەر یاریگاکە، چونکە بە بڕوای ئەو، ئیسپانیا ئەوەندە بەهێزە کە هیچ بڕیارێکی ناوبژیوان ناتوانێت لە نازناوەکە دووری بخاتەوە.

سەبارەت بەو ئاستەی ئیسپانیا لە یارییەکانی پێشوودا پێشانیان داوە، تێباس بەتایبەت تیشکی خستە سەر یارییەکەی فەرەنسا و گوتی "نازانم لە مێژووی مۆندیالدا یارییەک هەبووە یان دەبێت هاوشێوەی یاریی نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا بێت. چەندین جار سەیری یارییەکەم کردووەتەوە، بەتایبەت گۆڵەکەی پێدرۆ پۆرۆ کە شتێکی بێوێنە بوو."

سەرۆکی دەستەی لالیگا پێشبینییەکانی خۆی بۆ ئەنجامی یارییەکە ئاشکرا کرد و گوتی "دڵنیام ئیسپانیا بە جیاوازی زیاتر لە گۆڵێک دەباتەوە."

یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026، ئەمشەو کاژێر 22:00 لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە