Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

مۆندیالی 2026

ترەمپ: مۆندیال نایاب بوو و ئیسپانیا باشتر یارییکرد

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن


رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ستایشی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2026 دەکات و دەڵێت "ئیسپانیا باشتر یارییکرد، چالاکییەکی گەورە و نایاب بوو".


سەرۆکی ئەمریکا لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا لەنێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین ئامادەبوو کە ئیسپانیا یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا. لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا ترەمپ چووە سەر ستەیج و جامی مۆندیالی دایە دەست رۆدری، کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

دوای گەڕانەوەی لە یارییەکە دۆناڵد ترەمپ لەبارەی مۆندیالەوە گوتی "پێموابوو مۆندیال نایاب بوو. هەرگیز شتێکی وا نەبووە، لەوانەیە وەک چالاکییەک، چ جای تۆپی پێ یان سۆکەر، هەرچییەکی پێ دەڵێن. بەڵام پێم وابوو نایاب بوو. چوار هێندە گەورەتر بوو لە هەر مۆندیالێکی دیکەی فیفا کە تاوەکو ئێستا کرابێت. وە لە راستیدا ئەمڕۆ پێم دەڵێن کە نزیکەی پێنج هێندە بووە. بۆیە ئێمە زۆر شانازی بە وڵاتەکەمانەوە دەکەین."

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "زۆر شانازی بەو کارە دەکەین کە لەلایەن هەمووانەوە ئەنجام درا. پیرۆزبایی لە جیانی ئینفانتینۆ و هەموو ستافەکەی دەکەین بۆ ئەو کارە سەرسوڕهێنەرەی ئەنجامیان دا. ئەمە یەکێک بوو لە گەورەترین چالاکییەکان لە هەر جۆرێک بێت کە تاوەکو ئێستا ئەنجام درابێت. بۆیە زۆر دڵخۆشین کە بەو شێوەیە سەرکەوتوو بوو. لە هەموو جیهانەوە خەڵک هاتن و وڵاتەکەمانیان خۆش ویست. دەزانن، وڵاتەکەمانی بە شێوازێکی جیاواز نیشانی جیهان دا. شتێکی گەورە بوو، چالاکییەکی باش بوو. دڵخۆشم کە هەمووتان چێژتان لێ بینی."

لەبارەی ئەوەی کە خەمبار بووە بە دۆڕانی ئەرجەنتین لە یارییەکەدا، ترەمپ گوتی "نەخێر، خەمبار نەبووم. پێموایە هەردووکیان باش یارییان کرد. دەتوانم بڵێم ئیسپانیا باشتر یاری کرد، بە راستی. بەڵام هەردووکیان باش بوون. مەبەستم ئەوەیە گەیشتنە یاری کۆتایی و لە راستیدا زۆر وروژێنەر بوو. وا دیار بوو ئیسپانیا باڵادەست بێت بەڵام یارییەکی زۆر نزیک و یەکسان بوو. بۆیە نایاب بوو. چالاکییەکی گەورە بوو، بەڵێ."

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە