Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ. جیانی ئینفانتینۆ، لیۆنێل مێسی

دۆناڵد ترەمپ. جیانی ئینفانتینۆ، لیۆنێل مێسی

مۆندیالی 2026

سەرۆکی فیفا ریکۆردە ناوازەکانی مۆندیال ئاشکرا دەکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن


رووداو دیجیتاڵ

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، باس لە ئامارە سەرسوڕهێنەرەکانی مۆندیال دەکات و دەڵێت "بەرزترین رێژەی بینەر و تۆمارکردنی گۆڵمان لەم مۆندیالەدا هەبووە".


دوای کۆتاییهاتنی مۆندیالی 2026 و بردنەوەی نازناوەکە لەلایەن هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە، سەرۆکی فیفا گوتی "هەستێکی باش و نایابم هەیە. هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەم، رازیم بەو سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرەی ئەم مۆندیالەی فیفا. زۆر شانازی بە هەموو ئەو شتانە دەکەم کە روویاندا. ئیسپانیا ناوازە بوو، ئەوان شایەنی بردنەوەی مۆندیال بوون. ئەرجەنتینیش بە هەمان شێوە نایاب بوو. بەڵام هەموو ئەوانەی لەم مۆندیالەدا کاریان کرد، وەک سەرۆکی فیفا بێگومان ئەوە بۆ من گرنگە، کارێکی ناوازەیان ئەنجامدا. من زۆر دڵخۆشم، چونکە ئەوەی کردمان ئەوە بوو کە ملیۆنان کەسمان لە ئەمریکا و لە سەرانسەری جیهان دڵخۆش کرد."

ئینفانتینۆ لەبارەی ریکۆردەکانەوە دەڵێت "ژمارەی پێوانەیی بینەرمان لە یاریگاکان هەبوو، نزیکەی حەوت ملیۆن کەس. ئامارە فەرمییەکان بەم زووانە بڵاودەبنەوە، بەڵام پێدەچێت زیاتر لە 6 ملیار کەس لە ماڵەوە سەیری مۆندیالەکەیان کردبێت، جیهان چاوەڕێی ئەم ساتە بوو. ژمارەی پێوانەیی گۆڵەکانمان شکاند، نزیکەی سێ گۆڵ بۆ هەر یارییەک، زیاتر لە 300 گۆڵ. هەموو یاریزانە ئاست بەرزەکان ئاستێکی ئێجگار باشیان پێشکەش کرد، لە رۆدرییەوە کە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە بوو، تاوەکو دەگاتە لیۆ مێسی، کیلیان ئێمباپێ، هالاند، هاری کەین و جود بێلینگهام؛ هەموو یاریزانەکان ئامادە بوون. یاریزانی نوێ دەرکەوتن، چیرۆکی جوان، یەکەم بەشدارییەکان، وەک چیرۆکەکانی کابۆ ڤێردی کە زۆر جوان بوون."

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ئەوەی گۆڕانکاری لە مۆندیالدا دەکرێت گوتی"باشە، بۆ ئێستا هێشتا چێژ لەم مۆندیالی26ـە وەردەگرین، بەڵام راستە کە مۆندیالی 2030 مۆندیالێکی زۆر تایبەت دەبێت؛ مۆندیالی سەدەمین ساڵیاد، ئاهەنگی 100 ساڵەی مۆندیال. بڕیارە مۆندیالێکی ناوازە بێت. دەبینین ئایا هێشتا بە 48 هەڵبژاردە دەبێت - کە زۆر سەرکەوتوو بووە یان رەنگە بە 64 هەڵبژاردە بێت. دەبێت گفتوگۆ و شیکاری بۆ ئەوە بکەین. دەبینین ئایا پشووی ئاوخواردنەوەمان دەبێت یان نا، تا ئەو کاتە دەبێت شیکاری و گفتوگۆی لەسەر بکەین. دەبینین ئایا یاسای ئۆفساید دەگۆڕێت یان نا، بۆ ئەوەی سوودی زیاتر بە هێرشبەران بدەین، هەرچەندە لەم مۆندیالەدا ژمارەی پێوانەیی گۆڵمان هەبوو. دەبینین مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا، پورتوگال و مەغریب، لەگەڵ یارییەکانی ئاهەنگگێڕان لە ئۆرۆگوای، ئەرجەنتین و پاراگوای چۆن دەردەکەوێت."

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە