Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دانی ئۆڵمۆ

دانی ئۆڵمۆ

مۆندیالی 2026

دانی ئۆڵمۆ هێرشی تووند دەکاتە سەر یاریدەدەرێکی سکالۆنی و بەدرۆزن ناوی دەبات

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن


رووداو دیجیتاڵ

دانی ئۆڵمۆی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، هێرشی تووندی کردە سەر رۆبێرتۆ ئایالای ئەندامی دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بە درۆزن ناویبرد.


قسەکانی ئۆڵمۆ لە دوای رووداوەکەی یاریی کۆتایی مۆندیالی ئەمساڵ هاتن، پاشئەوەی لە دوای یارییەکەی نێوان ئەرجەنتین و ئیسپانیا، لەگەڵ رۆبێرتۆ ئایالای بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بەشەڕ هات.

لە دوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوانی یارییەکە، ژمارەیەک یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە نێویاندا پاریدێس پەلاماری یاریزانانی ئیسپانیایاندا، لە نێو ئەو شەڕەدا، ئایالا بەتووندی پەلاماری ئۆڵمۆی دا.

ئۆڵمۆ لە نوێترین لێدواندا لەوبارەیەوە، رەخنەی تووندی ئاراستەی ئایالا کرد، گوتی، ئەو، لەبری ئەوەی بەرپرسیارێتی هەڵەکەی لە ئەستۆ بگرێت، بیانوو بۆ هەڵسوکەوتەکانی دەهێنێتەوە.

ئۆڵمۆ دەڵێ، "ئەو کەسەی کە وایداناوە هەست بەپەشیمانی دەکات، دواتر بیانوو دەهێنێتەوە بۆ ئەوەی کە کردی، لەوانەیە لە راستیدا بەهیچ شێوەیەک پەشیمان نەبێت، چونکە درۆ دەکات. من هیچم نەگوت و پێویستم بەداوای لێبوردنی ئەو نییە".

ئۆڵمۆ زیاتر دەڵێ، "ئەوەی گرنگە، ئەوە نییە کە دەیکەین، بەڵکو ئازایەتیی ئەوەیە کە دانیپێدابنێین".

هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا، لەبارەی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالەوە دەڵێ، کاتێک منداڵەکانم، خێزانەکەم و خەڵکی شاری تیراسا تەماشای یارییەکە دەکەنەوە، دەمەوێت هەست بەشانازی بکەن لەوەی پێشکەشمان کرد، هەروەها شێوازی بردنەوەمان و هەڵسوکەوتمان، لەبەرئەوەی بایەخی تۆپی پێ لەوەدایە کە ئێمە دەکاتە پێشەنگ بۆ منداڵان و نەوەکانی داهاتوو و ئەوەش بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە".

ئەو دەڵێ، سوپاس بۆ خوا کە ئەوەی خەڵک لە ئێمەی بینی، جێگای شانازی بوو، ئێمە بووینە پاڵەوانی جیهان و هەموو هەوڵێکی خۆماندا بۆ ئەوە.

پێشتر ئایالا گوتبووی، "دەبێ سنوورێک بۆ ئەو بابەتە دابنێین و کۆتایی پێبهێنین. لەبەرئەوە من بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆ دەگرم، چونکە من تەنیا پاڵم بەوەوە نا و هیچی دیکە. من لێمنەدا، تەنیا پاڵم پێوەنا و تەواو".

ئایالا هەروەها گوتبووی کە ئەوەی ئەو کردوویەتی، پەرچەکرداربووە بەرامبەر قسەیەکی ئۆڵمۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە