رووداو دیجیتاڵ
یارییەکانی گەڕی 38 و دوایین گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەنجامدران، هەردوو یانەی دهۆک و نەورۆز نەیانتوانی بە ئەنجامێکی ئەرێنی کۆتایی بە وەرزەکە بێێنن و لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دووچاری شکست هاتن.
دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دیالە، یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ کۆتاییهات. تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 65 لەلایەن یاریزان مونتەزەر سادە تۆمارکرا.
لە یارییەکەی دیکەدا، نەورۆز لە شاری بەغدا رووبەڕووی یانەی نەفت بووەوە. نەورۆزیش هاوشێوەی دهۆک نەیتوانی سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت و بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی دۆڕاند. گۆڵەکانی نەفت لەلایەن حوسام جادەڵڵا لە خولەکی 28 و سەتار یاسین یاریزانی پێشووی نەورۆز کە ئەمڕۆ لە خولەکی 64 گۆڵی لێکردن تۆمارکران. هەرچەندە پاوڵ کۆمۆلافێ، لە خولەکی 87 گۆڵێکی بۆ نەورۆز تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە، بەڵام کات بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە نەما.
بەم ئەنجامە نەورۆز بە 54 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ریزبەندیی خولەکە دێت و دهۆک بە 50 خاڵ دەیەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

