رووداو دیجیتاڵ
لە یارییەکانی گەڕی 38 و دوایین گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لەنێو یاریگای خۆی و لە نێو هاندەرانی، سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر یانەی ئەمانەی بەغدا بەدەستهێنا، یارییەکەی بە ئەنجامی 3-1 بردەوە و پێگەی خۆی لە رێزبەندییەکەدا بەهێزتر کرد.
زەردپۆشەکانی پایتەخت لە گێمی دووەمی یارییەکەدا کۆنترۆڵی یاریگەیان کرد، لە خولەکی 62 ژیار گۆفەند گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەولێر تۆمار کرد. دوای تێپەڕبوونی تەنیا چوار خولەک، کریستۆفەر جۆن گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد، هەمان یاریزان لە خولەکی 80ـدا گەڕایەوە و گۆڵی سێیەمی خۆی و تیپەکەی تۆمارکرد.
ئەمانەی بەغدا تەنیا یەک گۆڵی لە خولەکی 82 لە رێگەی جەبار کەرەمەوە تۆمار کرد، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە نەبوو و هەولێرییەکان سێ خاڵی یارییەکەیان بەدەستهێنا.
هەولێر بەم سەرکەوتنە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 79 خاك و پلەی سێیەمی رێزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا، هاوکات بە شێوەیەکی فەرمی بلیتی بەشداریکردن لە جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی بڕی.
ئەم ئەنجامە بۆ یانەی هەولێر دەستکەوتێکی گرنگە، دوای کێبڕکێیەکی تووند لەم وەرزەی خولەکەدا توانییان یارییەکانیان بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن و بۆ وەرزی داهاتوو لەسەر ئاستی ناوچەکە نوێنەرایەتی یانە کوردستانییەکان بکەن.




