رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی مەکسیک بە فەرمی گەیشتنی بە قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 مسۆگەر کرد، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گرنگ و زەحمەتی بەسەر هەڵبژاردەی کۆریای باشووردا بەدەستهێنا.
لە یارییەکی پڕ لە کێبڕکێ و تەکتیکیدا، مەکسیکییەکان توانییان بە ئەنجامی 1 ـ 0 لە کۆریای باشوور ببەنەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستنهێنن، کە بووە هۆی
ئەوەی پێش گەڕی کۆتایی، سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی داهاتوو رابگەیێنن.
یارییەکە لە سەرەتاوە بە هاوسەنگی دەستیپێکرد، بەڵام مەکسیک بە پاڵپشتی هاندەرە زۆرەکەی لە نێو یاریگەدا، گوشارەکانی چڕکردەوە. دوای چەندین
هەوڵی بێئاکام، مەکسیک توانی تاکە گۆڵی یارییەکە تۆماربکات و پارێزگاری لەو پێشکەوتنەکە بکات تاوەکو فیکەی کۆتایی.
لە بەرامبەردا، کۆریای باشوور، هەوڵێکی زۆریان دا لە رێگەی هێرشە هەڵگەڕاوە خێراکانەوە ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە،
بەڵام بەرگرییەکی تووندی مەکسیک و درەوشانەوەی گۆڵپارێزەکەیان، رێگر بوو لەوەی تۆڕی گۆڵەکەیان بهەژێنرێت.
مەکسیک کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە و بە فەرمی بووە یەکێک لەو هەڵبژاردانەی کە لە قۆناخی 32ـی مۆندیالدا دەبینرێن. ئەم
سەرکەوتنە ئاهەنگێکی گەورەی لەنێو شەقامەکانی مەکسیکۆ سیتی و یاریگەکەدا دروستکرد، چونکە تیپەکەیان توانی متمانەی تەواو بە هاندەرانی بداتەوە.
کۆریای باشوور ئەرکی قورس بووە و دەبێت لە یاری کۆتایی کۆمەڵەکاندا هەموو توانای خۆی بۆ مانەوە لە کێبڕکێکەدا بخاتە گەڕ.



