Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی

وەرزش

مێسی بڕیاری سەبارەت بە کاروانی نێودەوڵەتی خۆی بە هاوڕێکانی رادەگەیێنێت

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کۆتایی بە مشتومڕەکان دەهێنێت و بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە کاروانی نێودەوڵەتیی خۆی بە هاوڕێکانی رادەگەیێنێت.


لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، کاروانی نێودەوڵەتی پڕ لە دەستکەوتەکانی کۆتایی پێ هێنا دوای دۆڕانی تاڵ بەرامبەر ئیسپانیا لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2026، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییە ئەرجەنتینییەکان، لە ژووری دلگۆڕیندا بە هاوڕێکانی گوتووە کە ئەم یارییە دوایین دەرکەوتنی بووە بە درێسی ئالبیسێلێستی.

هێرنان کاستیۆی رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی، لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" دووپاتی کردەوە کە مێسی دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، گوتەیەکی کاریگەری بۆ یاریزانەکان لە ژووری جلگۆڕین  پێشکەش کردووە، تێیدا کۆتاییهاتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکەی راگەیاندووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە یاریی کۆتایی مۆندیال بەرامبەر ئیسپانیا دوایین دەرکەوتنی بووە، لە ساتێکی پڕ لە سۆزدا دوای تێکشکانی خەونی پارێزگاریکردن لە نازناوی جیهانی.

مێسی بە خولیایەکی زۆرەوە چووە ناو پاڵەوانێتییەکە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی مێژوویی بێپێشینە بە بردنەوەی نازناوەکە بۆ دووەمجار لەسەریەک، و بەرپرسیارێتی گەیاندنی ئەرجەنتینی بۆ شکۆمەندی گرتە ئەستۆ، چونکە ئاستێکی ناوازەی لە تەواوی پاڵەوانێتییەکەدا پێشکەش کرد بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ و دروستکردنی 4 گۆڵی دیکە، بەڵام قەدەر رێگری کرد لە بەدیهاتنی خەونەکەی.

مێسی ئێستا لەگەڵ یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی لە خولی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە کاروانی وەرزشیی خۆی، دوای گەشتێکی ئەفسانەیی ئەورووپی، کە زیاتر لە 20 ساڵی خایاند، کە تێیدا بووە گەورەترین یاریزان لە مێژووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە بەدەستهێنانی 35 نازناو و تۆمارکردنی زیاتر لە 670 گۆڵ، پێش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت بچێتە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و تێیدا 2 نازناوی ناوخۆیی بەدەستبهێنێت.

لیۆ مێسی، دوێنێ دووشەممە پەیامێکی بڵاوکردەوە و پەسنی هاوڕیکانی کرد  و لەکۆتاییشدا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال. 

پەیامەکەی مێسی

ئازارەکە زۆر گەورەیە، کاتێکی زۆری دەوێت تا ئەم برینانە ساڕێژ ببن، بەڵام لەهەمانکاتدا هەموو ئەو شتە جوانانە لای خۆم دەهێڵمەوە کە روویاندا؛ ئەو یارییانەی کە ئەنجامەکەمان تێدا هەڵگەڕاندەوە دوای ئەوەی هەموو توانای خۆمان بەخشی، کە بۆ هەمیشە لە یادەوەریدا دەمێننەوە. هەروەها بەپشتگیری تەواوی وڵاتێک، کە لەگەڵ کار و ماندووبوونی ئەم تیپە، جارێکی دیکە ئێمەی گەیاندەوە بەوەی لە ریزی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهاندا بین.

ئەمڕۆ سەختە مرۆڤ هەست بە گەورەیی ئەو شتە بکات، کە بەدەستمان هێناوە، بەڵام ئەم تیپە گەیشتنە دوو یاریی کۆتایی لەسەریەک لە مۆندیالدا.

سوپاسێکی زۆر لە ناخی دڵمەوە بۆ هەر پیرۆزباییەک و هەر نامەیەک. جارێکی دیکە توانیمان وەک یەک وڵات یەکبگرین و هەموومان پێکەوە بین، و بەشانازییەکی گەورەوە هاوبەش بین لەوەی کە ئەرجەنتینین. 

هەروەها دەمەوێت پیرۆزبایی لە ئیسپانیا بکەم بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە