Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیمێریک لاپۆرت

ئیمێریک لاپۆرت

وەرزش

بارسێلۆنا نزیکە لە تەواوکردنی گرێبەستە گرنگەکە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


گرێبەستە گرنگەکەی بارسێلۆنا تاوەکو دێت نزیکتر دەبێتەوە و ئیمێریک لاپۆرتی بەرگریکاری ئیسپانیا رەزامەندی دەربڕیوە بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە. میدیای ئیسپانیا باس لەوە دەکات کە کەسە نزیکەکانی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەیان لە ئارەزووی ئەو یاریزانە ئاگادار کردووەتەوە.


ئیمێریک لاپۆرت، بەرگریکاری یانەی ئاتلێتیک بیلباو، رەزامەندی نیشانداوە بۆ  پەیوەندیکردن بە ریزەکانی بارسێلۆناوە لەماوەی بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە، بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانە کەتەلۆنییەکە.

لاپۆرت بەشێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە جامی جیهانی 2026 درەوشایەوە، و یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بەدەستهێنانی دووەم نازناوی جیهانی بۆ ماتادۆر.

ئەم درەوشانەوەیە وای لە یانە کەتەلۆنییەکە کرد هەنگاو بنێت بۆ راکێشانی لاپۆرتی تەمەن 32 ساڵ بۆ ریزەکانی بارسا.

میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاند کە بارسێلۆنا پێویستی بە دانوستاندن لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو نابێت، لەبەر هەبوونی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست لە ناو گرێبەستەکەی لاپۆرتدا، کە تەنیا 15 ملیۆن یۆرۆیە.

کەناڵی Esport3ـی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوە کردووە کە لاپۆرت لە راستییدا گرنگی بە گواستنەوە بۆ بارسێلۆنا لە وەرزی نوێدا دەدات و هاوڕێکانی ئەوەیان بە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بلاوگرانا راگەیاندووە.

بەرپرسانی بارسێلۆنا پێیانوایە ئەمە گرێبەستێکی زۆر گرنگە بۆ یانەکەیان، چونکە لەو بڕوایەدان کە ئیمێریک لاپۆرت دەتوانێت لەگەڵ پاو کوبارسی دووانەیەکی بەهێز لە دڵی بەرگری تیپەکەی هانزی فلیک دروست بکەن، کە لە مۆندیالیشدا دووانەیەکی بەهێز بوون و لە 8 یارییدا تەنیا یەک گۆڵیان لێکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە