Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆزێ مۆرینیۆ

جۆزێ مۆرینیۆ

وەرزش

ریال مەدرید داواکارییەکی مۆرینیۆ رەتدەکاتەوە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


ریال مەدرید داواکارییەکی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری نوێی  پشتگوێ دەخات و رازی نییە یەکێک لەو یاریزانانی بۆ بێنێت کە داوای دەکات.


هێڵی ناوەڕاستی ریال مەدرید هێشتا سەرچاوەی بێزارییەکی گەورەیە بۆ یانەکە لە ساڵانی رابردوودا، بەتایبەت دوای وازهێنانی تۆنی کرووس و رۆیشتنی هەردوو یاریزان کاسێمیرۆ و لوکا مۆدریچ.

یانە شاهانەکە پەنای بۆ شێوازێکی یاریی وەرزشیتر برد، کاتێک ئۆرێلین چوامێنی، ئێدواردۆ کاماڤینگا و فیدی ڤاڵڤێردی لەجیاتی کرووس، مۆدریچ و کاسێمێرۆ هێنا، بەڵام ئەم ستراتیژییە بێسوودیی خۆی سەلماند، تەنانەت بەشداریکردنی جود بێلینگهام لە پێگەیەکی دواوە لە هێڵی هێرشبەریدا هیچی لێ سەوز نەبوو، تەنیا کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو گۆڵانە نەبێت کە تیپەکە تۆماریان دەکات.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە کێشەی هێڵی ناوەڕاست هێشتا بەردەوامە تەنانەت لەگەڵ مانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ لە لووتکەی دەستەی هونەریدا.

راستە ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ بێرناردۆ سێلڤا کردووە، بەڵام راهێنەرە پۆرتوگالییەکە سوورە لەسەر ئەوەی پێویستی بە یاریزانێکی چەق هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی ئێستا لە تیپە شاهانەکەدا کەمە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی شاهانە، ریال مەدرید بەسەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز داواکارییەکەی مۆرینیۆ پشتگوێ دەخات، هۆکارەکەش ئەوەیە تاوەکو یەکێک لە یاریزانەکان، بەتایبەت کاماڤینگا، نەڕوات، شوێن بۆ هیچ یاریزانێکی دیکە نییە.

جگە لەوەش، هەندێک بۆچوون لە ناو یانەکەدا هەن پێیانوایە تیپەکە خاوەنی هێڵێکی ناوەڕاستی باشە، و سەرەڕای داننان بەوەی کە ئاستەکە بەتەواوی بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام مۆرینیۆ بە بەرپرسیاری تەواو دەزانن بۆ دۆزینەوەی ئەو پێکهاتەیەی کە هێڵی ناوەڕاستی پێ کارابکات.

ماوەی گواستنەوەکان بەهێزکردنی ریزەکانی یانە شاهانەکەی بەخۆوە بینی بە گرێبەستکردن لەگەڵ مارک کوکورێیا، دینزڵ دۆمفرێس، ئیبراهیما کۆناتێ و بێرناردۆ سێلڤا، لەگەڵ رۆیشتنی هەریەکە لە دانی کارڤاخاڵ، داڤید ئالابا، دانی سیبایۆس و فران گارسیا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە