Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رۆدریگۆ

رۆدریگۆ

وەرزش

رۆدریگۆ، ریال مەدرید شۆک دەکات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


رۆدریگۆی بەرازیلی بەرەوپێشچوونێکی گەورەی لە گەشتی چاکبوونەوەی لەگەڵ ریال مەدرید بەخۆیەوە بینیوە، دوای ئەوەی پشکنینەکان و بەرنامەی ئامادەکردنەوەکەی پێشکەوتنێکی خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا نیشان دا، ئەمەش ئومێدەکانی یانەکە بەهێز دەکات بۆ گەڕاندنەوەی لە نیوەی دووەمی وەرزدا.


رۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە ریال مەدرید گەشبینتر بووە سەبارەت بە چاکبوونەوەی رۆدریگۆی هێرشبەری بەرازیلی، چونکە ئاماژەکان بۆ ئەگەری گەڕانەوەی لە مانگی کانوونی دووەمی 2027 دەرکەوتوون، واتە پێش ئەو وادەیەی کە لە کاتی تووشبوونی بە پێکانەکە پێشبینی دەکرا.

رۆدریگۆ لە 2ـی ئاداری رابردوو لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی خیتافی تووشی پێکانێکی بەهێز بوو، کە بریتی بوو لە پچڕانی خاچەبەستەری پێشەوە و کڕکڕاگەی دەرەوەی ئەژنۆی راستی، ئەم پێکانە کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا و بێبەشی کرد لە بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لە جامی جیهانی 2026، کە سیلیساو لە قۆناخی 16 ماڵئاوایی لێکرد.

بەپێی راپۆرتەکە، یاریزانە تەمەن 25 ساڵەکە هەنگاوی پێشکەوتوو لە بەرنامەی چارەسەرکردنەکەیدا دەنێت، چونکە لە چاکبوونەوە نزیکتر بووەتەوە لە ماوەی 10 مانگدا لەجیاتی ئەو 12 مانگەی کە لە دەستنیشانکردنی سەرەتاییدا خەمڵێنرابوو.

رۆدریگۆ لە 10ـی ئادار نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، پێش ئەوەی دەست بە بەرنامەیەکی چڕی چارەسەری سروشتی و ئامادەکردنەوە بکات، کە جەختی لەسەر گەڕاندنەوەی جوڵەی ئەژنۆ و پاراستنی ئامادەیی جەستەیی لە ناو هۆڵی وەرزشیدا دەکردەوە. 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە یاریزانەکە چەند هەفتەیەکە بەشێوەیەکی ئاسایی دەڕوات، ئەمەش رێگەی پێداوە ژیانی رۆژانەی بەئاسایی بەڕێبکات، هەروەها وەک هاندەری هەڵبژاردەی بەرازیل ئامادەی یارییەکانی مۆندیال بووە و لەوێ چاوی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی کەوتووە.

هەرچەندە وەرگرتنی مۆڵەتی پزیشکی لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو وەک نزیکترین ئامانج دەردەکەوێت، بەڵام گەڕاندنەوەی ئامادەیی تەواو بۆ یارییەکان و گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی رەنگە پێویستی بە ماوەیەکی زیادە بێت.

سەرەڕای دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان، رۆدریگۆ ئامادەیی خۆی لە ناو ریاڵ مەدرید پاراستووە، چونکە لە یەکەم رۆژی ماوەی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ پەیوەندی بە سەنتەری مەشقەکانی ڤاڵدێبێباسەوە کردووە، لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری نوێ. رۆدریگۆ پشکنینی پزیشکی لەگەڵ ئەو یاریزانانە ئەنجامدا کە بەشدارییان لە جامی جیهانیدا نەکردبوو، و بە بەردەوامی لەگەڵ تیپەکەدا مایەوە.

هەروەها راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە رۆیشتنی دانی کارڤاخاڵ بووەتە هۆی رێکخستنەوەی شریتی کاپتنی لە ناو یانەکەدا، بەشێوەیەک فێدیریکۆ ڤاڵڤێردی بووە بە کاپتنی یەکەم، لە دوای ئەو ڤینیسیۆس جونیۆر، پاشان تیبۆ کۆرتوا، لەکاتێکدا رۆدریگۆ پلەی چوارەمی لە ریزبەندیی کاپتنەکانی ناو تیپەکەدا هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە