Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد سەڵاح

محەممەد سەڵاح

وەرزش

سەرۆکی تورکیا چاودێری گواستنەوەی محەممەد سەڵاح بۆ بێشکتاش دەکات

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە رۆژنامەوانییە تورکییەکان ئاشكرایانکردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا، راستەوخۆ چووەتە نێو ئەگەر گرێبەستکردنی یانەی بێشکتاشی تورکی، لەگەڵ محەممەد سەڵاحی ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی.


چەند هەفتەیەکە میدیای تورکیا باس لە هەوڵی ئەو یانەیە دەکەن، بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ سەڵاح کە لە کۆتایی وەرزی رابردوودا، ریزەکانی رێدزی بەجێهێشت.

رۆژنامەی 'زەمان'ی تورکی ئاشکرایکردووە، دۆسێی گواستنەوەی سەڵاح بۆ تورکیا، چیدی تەنیا دۆسێیەکی وەرزشی نییە لە تورکیا کە بەدەستی کارگێڕیی یانەی بێشکتاشەوە بێت، بەڵکو بووەتە جێگای سەرنجی کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی وڵاتیش.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا، خۆی چووەتە نێو دۆسێیەکەوە و داوای لە سەردال ئادالی، سەرۆکی یانەی بێشکتاش کردووە، راپۆرتێکی پڕ وردەکاری بداتێ، لەبارەی ئاراستەی دانوستاندن لەگەڵ ئەو ئەستێرە میسرییە.

رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، سەرۆکی تورکیا خۆی چاودێری سەرجەم وردەکارییەکانی دانوستاندنەکە دەکات.

بەرپرسانی یانە تورکییەکە، وەکئەوەی رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەو پشتگیرییە ناراستەوخۆیەی دەوڵەت بۆ کارەکە، بە هۆکارێک دەبینن بۆ ئەوەی رێگرییە داراییەکانی بەردەم گواستنەوە زەبەلاحەکە لاببات، لە کاتێکدا یانەی بێشکتاش چاوی لەوەیە نەک لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکیا باڵادەست بێت، بەڵکو هەوڵی باڵادەستبوون لەسەر ئاستی ئەورووپاش دەدات.

لە هەمان چوارچێوەدا، رۆژنامەوانێکی بەناوبانگی تورکیا دووپاتیکردووەتەوە، چوارشەممەی داهاتوو، هێرشبەرە میسرییەکە دەگاتە ئیستەنبوڵ، بۆ رێکەوتن لەسەر دوایین وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی و پەیوەندیکردن بەیانەکەوە.

میدیای تورکیا دەڵێن، ئەگەر دەستەوارەکە سەربگرێت، سەڵاح دەبێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی خولی تورکیا و وروژێنەرترینیش دەبێت بۆ جەماوەری تۆپی پێ لە وڵاتەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە