Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رۆدری

رۆدری

وەرزش

رۆدری گورزێکی کوشندە لە سیتی و ریال دەوەشێنێت

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

تەنیا چەند رۆژێک دوای ئەوەی وەک پاڵەوانی جیهان و باشترین یاریزانی مۆندیالی 2026 ناسێندرا، رۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی، هەمووانی تووشی شۆک کرد و بەهۆی پێکانێکی سەختەوە بۆ ماوەیەکی نادیار لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.


نەشتەرگەرییەکی کتوپڕ بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی 'زا ئاتلێتیک'، کاپتنەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاریداوە نەشتەرگەرییەک بۆ پشتی ئەنجام بدات. ئەم هەواڵە گومانێکی زۆری دروستکردووە کە ئایا رۆدری دەتوانێت بۆ دەستپێکی وەرزی 2026-2027 بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان یان نا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە مانچێستەر سیتی وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی سەیری دەکات.

کێشەیەک بۆ مارێسکا ئەم پێکانە تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ ئینزۆ مارێسکای ئیتاڵی، راهێنەری نوێی مانچێستەر سیتی، کە دەبێت ئێستا خۆی بۆ وەرزێکی نوێ ئامادە بکات بێ ئامادەبوونی ئەستێرە کاریگەرەکەی. رۆدری کە لەساڵی 2024ـەوە بەدەست زنجیرەیە پێکانەوە دەناڵێنێت، جارێکی دیکە کەوتەوە داوی ژووری نەشتەرگەری.

مێژوویەکی پڕ لە ئازار کێشە جەستەییەکانی رۆدری لە مانگی 9ـی 2024ـەوە دەستیپێکرد کاتێک تووشی خاچە بەستەر  بوو، ئەمەش وایکرد زۆربەی یارییەکانی وەرزی 2024-2025 لەدەست بدات. لە وەرزی رابردووشدا بەهۆی کێشەی ماسوولکەییەوە تەنیا لە 33 یاریدا بەشداری کرد، کە تەنیا 17یان وەک سەرەکی بوو لە پرێمەرلیگ. ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆدری خاوەنی خەڵاتی باڵۆندۆری 2024ـە و یەکێکە لە کاریگەرترین یاریزانەکانی جیهان.

پاشەکشەی ریال مەدرید؟

 ئەم گۆڕانکارییە نوێیە تەنیا زیانی بۆ سیتی نییە، بەڵکو پلانەکانی ریال مەدریدیشی تێکداوە. مێرێنگێ کە بەنیاز بوو لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکات، ئێستا لەبەردەم بژاردەیەکی قورسدایە. بەهۆی ئەوەی تەنیا یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی رۆدری ماوە و یاریزانەکەش ئارەزووی نوێکردنەوەی پێشان نەداوە، مەدرید بیرۆکەی گواستنەوەی هەیە، بەڵام نەبوونی وادەیەکی دیاریکراو بۆ چاکبوونەوەی، پێدەچێت وایان لێبکات لانی کەم بۆ ئەم هاوینە دەستبەرداری ئەو بیرۆکەیە بن.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە