Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی

وەرزش

شۆک.. مێسی بەڕەچەڵەک بەرازیلییە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی نوێ بووەتە جێگای سەرنجی ناوەندە میدیاییەکانی جیهان، پاشئەوەی ئاشکرایکردووە مێسی بەڕەچەڵەک، بەرازیلییە.


تۆڕی 'گڵۆبۆ'ی بەرازیلی ئاشکرایکردووە، لێکۆڵینەوەکە پشتی بەتوێژینەوە مێژووییەکان بەستووە و وردبوونەوەی لە سەجەرەی ماڵباتەکەی مێسی کردووە، دەریخستووە بەشێک لە بنەچەی ئەو ماڵباتە، بەرازیلییە و لەسەر خاکی بەرازیل ژیاون.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، کە فیۆرێنزۆ سانتینی، مێژوونووسی ئیتاڵی ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە یەکێک لە باپیرەکانی مێسی لە بەرەی دایکییەوە، لە شاری ریبیراو پریتۆ لە ویلایەتی ساوپاوڵۆ لە سەرەتاکانی سەدەی بیستدا لەدایکبوون.

توێژینەوەکە هەروەها دەڵێ، ماڵباتەکە لە نزیکەی 1905دا خاکی بەرازیلیان بەرەو ئەرجەنتین بەجێهێشتووە و لە شاری رۆزاریۆ گیرساونەتەوە.

ئەو مێژوونووسە هەروەها دەڵێ، دوای کۆچکردن بۆ ئەرجەنتین، نازناوی خێزانەکەش گۆڕاوە، هەر بۆیە لە ئەرجەنتین کراوە بەو ناوەی کە ئێستا دایکی مێسی هەڵیگرتووە.

ئەگەرچی لێکۆڵینەوەکە جارێکی دیکە، تیشک دەخاتەوە سەر بنەچەی خێزان و ماڵباتەکەی مێسی، بەڵام ئەوە هیچ لەو راستییە ناگۆڕێت کە مێسی خۆی وەک ئەرجەنتینییەکی رەسەن دەناسێنێت و پێشەوایەتیی وڵاتەکەی کردووە بۆ بەدەستهێنانی مەزنترین ناسناو، کە مۆندیالە.

مێسی کە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی ئەمساڵدا ئاستێکی ناوازەی بەتەمەنی 39 ساڵی پێشکەشکرد و هەڵبژاردەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیال، بەرامبەر ئیسپانیا شکستی هێنا و نەیتوانی نازناوەکەی مۆندیالی 2022 لای خۆی بهێڵێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە