Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

ئەو گۆڵپارێزەی مێسی ستایشی کرد روویکردە خولی چیلی

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

ڤۆزینیای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کابۆ ڤێردی، گەیشتە رێککەوتنی زارەکی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی کۆلۆ کۆلۆی چیلی دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالی 2026 پێشکێشی کرد.


ئەم گواستنەوەیە دوای درەوشانەوەی ئەو گۆڵپارێزە دێت لە مۆندیالی 2026، کە تێیدا یارمەتی هەڵبژاردەی کابۆ ڤێردیدا بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا بگەنە قۆناخی 32ی مۆندیال و یانە چیلییەکەش لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاماژەی بە نزیکبوونەوەی واژۆکردنی گرێبەستەکە کردووە.

ئەو گۆڵپارێزە کە ناوی لە پێکهاتەی باشترینی مۆندیالدا هەبوو 18 گەڕاندنەوەی سەرنجڕاکێشی لە چوار یاریدا هەبوو کە 15ـیان بەرامبەر ئەو دوو هەڵبژاردەیە بوون گەیشتنە یاریی کۆتایی (ئەرجەنتین و ئیسپانیا) و یارمەتی هەڵبژاردەکەیدا لە ماوەی 90 خولەکی یارییەکاندا، تووشی هیچ شکستێک نەبن.

یەکێک لە ساتە هەرە دیارەکانی ڤۆزینیا لە مۆندیالدا، پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەی بوو بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوانی جیهان کە تێیدا 7 گەڕاندنەوەی هەبوو و بووە بەتەمەنترین گۆڵپارێز لە یەکەم دەرکەوتنی لە مۆندیالدا کلین شیت تۆماربکات.

لە قۆناخی 32ـی مۆندیالدا، ڤۆزینیا 8 گەڕاندنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەبوو لەو یارییەی بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە کاتی زیادکراودا دۆڕان و دوای یارییەکەش ستایشی زۆری لەلایەن لیۆنێل مێسی و ئەفسانەکانی دیکەی تۆپی پێوە بەدەستهێنا.

ڤۆزینیا، کە ناوی تەواوی جۆسیمار جۆسێ ئێڤۆرا دیاسە، وەک یاریزانێکی ئازاد بەشداری مۆندیالی کرد دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاڤێسی پۆرتوگالی کۆتاییهات و بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە، فۆڵۆوەرەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە 50 هەزارەوە بۆ زیاتر لە 29 ملیۆن کەس زیادیکرد.

ڤۆزینیا لە یانەی کۆلۆ کۆلۆ لەژێر سەرپەرشتی فێرناندۆ ئۆرتیزی راهێنەری ئەرجەنتینی یاریدەکات و پێش گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ ئەو یانەیە، یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکرد.


بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە