Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆزێ مۆرینیۆ

جۆزێ مۆرینیۆ

وەرزش

یاریزانێکی پێشووی ریال مەدرید: سووکایەتییەکانی مۆرینیۆ لەبیر ناکەم

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

بۆرخا مایۆرال، یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید، رەخنەی لە شێوازی هەندێک مامەڵەی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی گرتووە، کاتێک راهێنەری یانەی ریال مەدرید بووە.


مایۆرال کە ئێستا لە یانەی خیتافی یارییدەکات، پێشتر لە ریال مەدرید لە ژێر سەرپەرشتی هەریەکە لە جۆزێ مۆرینیۆ و زینەدین زیدان کاری کردووە.

مایۆرال لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی 'مارکا'ی ئیسپانی، بەشێک لە یادەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ مۆرینیۆ گێڕاوەتەوە و دەڵێ هەندێک شتی هەبوو لە ژووری جلگۆڕیندا، بەدڵی هیچ یاریزانێک نەبوو.

مایۆرال وێڕای رەخنەکان، باسی ئەوەیکردووە کە زۆر شت لە سپێشەڵ وەنەوە فێربووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک لێدوانی ئەو راهێنەرە، ئەوی نیگەران کردووە.

ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو، جۆزێ مۆرینیۆی وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکرد، پاش دووەم ساڵی لەسەریەک، بەبێ بەدەستهێنانی هیچ نازناوێک.

مایۆرال دەڵێ، "ئەوەی لە مۆرینیۆدا زۆر بەدڵم بوو، یەکەکانی مەشق بوو کە پڕی ململانێ و چێژی گەورە بوو. ئەگەرچی من دۆخم لەسەردەمی ئەودا زۆر باشنەبوو، بەڵام بەڕاستی کارکردن لەگەڵی چێژبەخش بوو.

ئەو هەروەها دەڵێ، "لەگەڵ تێپەڕینی کات، ئەو تووشی سوپرایزی دەکردیت، لە هەندێک یاریدا، زۆر پەسنی دەدام و هەستمدەکرد کەو ئەو پێزانینی بۆ کارەکەم هەیە. لەبیرمە جارێک بەمنی گوت، تۆ شایستەی ئەوەیت لە هەموو یارییەکدا سەرەکی بیت، هەروەها لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا زۆر پەسنی منیدا، من هەرگیز ئەوە لەبیر ناکەم".

ئەو هەروەها دەڵێ، "ئەو زۆر دۆستانەبوو، لەگەڵ یاریزانە ئیسپانییەکان زۆر قسەی دەکرد، وەک گۆنزالۆ ڤیلار و کارلیس پێریز".

لەبارەی لایەنی نێگەتیڤی ئەو راهێنەرەوە، مایۆرال دەڵێ، "ئەوەی زۆر لێی بێتاقەت بووم، ئەوەبوو کە مۆرینیۆ هەرگیز نەیدەتوانی شکست قبووڵ بکات، لە دوای شکست لە ژووری جلگۆڕیندا قسەی زۆر رەقی دەکرد، من هەرگیز ئەوەم بەدڵ نەبوو، تەنانەت هاوتیپەکانیشم بەهەمان شێوە. دەزانم کە ئەو کەسێکی زۆر رکابەرانەیە، هەمووان لە کاتی تووڕەییدا قسە دەکەن، بەڵام دەبێ هەموو کات رێز لە ئارادابێت".

ئەگەر هەیە لە وەرزی ئەمساڵی لالیگادا، مایۆرال جارێکی دیکە لەگەڵ یانەکەیدا کە خیتافییە، رووبەڕووی ریال مەدرید و جۆزێ مۆرینیۆ ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە