Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاردا گولەر

ئاردا گولەر

وەرزش

ئاردا گولەر: کارکردن لەگەڵ ئەفسانەیەکی وەک جۆزێ مۆرینیۆ، هەلێکی زێڕینە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

ئاردا گولەر، ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید، دڵخۆشیی زۆری خۆی بەکارکردن لە ژێر دەستی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی دەربڕی، پاشئەوەی بۆ چەند رۆژێک لەگەڵ ئەو راهێنەرە مەشقی کرد.


مۆرینیۆ کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش گەڕایەوە بۆ مەشقدانی ریال مەدرید، سەرپەرشتی مەشق و ئامادەسازییەکانی یانەکەی، بۆ وەرزی نوێی لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەستپێکردووە.

ئارادا گولەر، کە پاش تەواوبوونی بەشداریی هەڵبژاردەی تورکیا لە مۆندیال، پشووی وەرگرت و دواتر پەیوەندی بەمەشقەکانی یانەکەیەوە کردەوە، رایگەیاندووە وەرزی چوارەمی یارییکردنی لەگەڵ ریال مەدرید گەشەیەکی گەورەتر بەخۆوە دەبینێت، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو، وێڕای کێشەکانی یانەکە و دەستبەتاڵ دەرچوونی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان، ئاستێکی ناوازەی هەبوو.

گولەر قسەی بۆ میدیای یانەکەی کردووە و دەڵێ، "کارکردن لەگەڵ ئەفسانەیەکی وەک جۆزێ مۆرینیۆ، هەلێکی زێڕینە". ئاماژەی بە روونیی کارکردنی ئەو راهێنەرە یاریدەدەرەکانی داوە، لە گەیاندنی رێنوێنییەکان، جیا لە پەیوەندی باشیان لەگەڵ یاریزانان.

گولەری 24 ساڵان، لەگەڵ هەڵبژاردەی تورکیا، ئەنجامەکانی ئومێدبڕبوون، پاشئەوەی هەڵبژاردەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالەوە ماڵئاوایی کرد.

گولەر دەڵێ، "بیری ئێرە، نیشتیمانەکەمم کردبوو، زۆر دڵخۆشم بەگەڕانەوە و دەستکردنەوە بەکارکردن و ئامادەم بۆ پێشاندانی ئاستێکی زۆر باش، لەگەڵ یانەکەم".

ئەو دووپاتیدەکاتەوە، ئامادەسازییەکانی بەر لە دەستپێکردنی وەرز، کارکردنە لەسەر توانای جەستەیی، لەگەڵ چێژوەرگرتن و گوێگرتن لەوەی مۆرینیۆ لە یاریزانەکانی داوا دەکات.

ئاردا هیواخوازە لە وەرزی داهاتوودا، رۆڵێکی گەورەی هەبێت، پاشئەوەی وەرزی رابردوو، یەکێک بوو لەو یاریزانە دەگمەنانەی یانەکە، کە توانییان جێگای رەزامەندی هاندەرانی ریال مەدرید بن.

ئاردا هەروەها دەڵێ، "فێربووم و گەشەی زۆرمکردووە، بەڵام هەرگیز جۆشوخرۆشم کەمی نەکردووە. دەمەوێت هەموو شت ببەمەوە. دەمەوێت وەک یەکەم ئامانجی یەکەم رۆژی هاتنم بۆ یانەکە، هاندەرانی ریال مەدرید دڵخۆش بکەم".

گولەر جیا لە بەشداریکردن لە یەکە مەشقییە بەردەوامەکانی تیپەکە لەگەڵ مۆرینیۆ، بەشداریی لە یارییەکی دۆستانەشدا کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە