Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

داهاتووی راشفۆرد لە مەترسیدایە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

داهاتووی مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد چووەتە قۆناخێکی ئاڵۆزەوە، دوای ئەوەی هیوای گۆڕینی گرێبەستی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بۆ گرێبەستی هەمیشەیی لەدەستدا. 


یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لە مووچە بەرزەکەی رزگاری بێت و یاریزانەکەش سوورە لەسەر یاریکردن بۆ یانەیەک لە چامپیۆنزلیگ بێت، ئەمەش وایکردووە هەموو لایەک لە کێشەیەکی گەورەدابن کە پێدەچێت تاوەکو دوایین رۆژەکانی مێرکاتۆ بەردەوام بێت.

مانچێستەر یونایتد و راشفۆرد چاوەڕێیان دەکرد بارسێلۆنا بڕگەی کڕینەوەی یاریزانەکە بە بڕی 26 ملیۆن پاوەند چالاک بکات، بەتایبەت دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بەخواستن ئاستێکی باشی پێشکێش کرد، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاریدا گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دیکە واژۆ بکات و دەرگای بەڕووی راشفۆرددا داخست. ئەم بڕیارە بەرپرسانی 'ئۆڵدترافۆرد'ـی تووشی شۆک کرد و داهاتووی یاریزانەکەی بۆ خاڵی سفر گەڕاندەوە.

هیوایەکی دیکەی یانەکە ئەوە بوو راشفۆرد لە مۆندیالی 2026 ئاستێکی بەرز پێشکێش بکات بۆ ئەوەی نرخەکەی بەرزبێتەوە، بەڵام تەنیا یەک گۆڵی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد و شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بۆ ئەنتۆنی گۆردۆن لەدەستدا. گۆردۆن بە ئاستە بەرزەکەی وایکرد بارسێلۆنا بەبڕی 69 ملیۆن پاوەند بیگوازێتەوە ریزەکانی و بەیەکجاری بیر لە گەڕاندنەوەی راشفۆرد نەکاتەوە.

لە ناوخۆی ئینگلتەرا، کارگێڕیی مانچێستەر یونایتد رەتیدەکاتەوە راشفۆرد بەهیچ رکابەرێکی ناوخۆیی بفرۆشێت، چونکە دەترسن لە دەرەوەی 'ئۆڵدترافۆرد' ئاستی بەرزبێتەوە و ئەمەش ببێتە کارەسات بۆ یانەکە. سەرباری ئەوەی ناوی بە ئارسیناڵ و چێڵسییەوە بەسترابوو، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە. گەورەترین ئاستەنگیش مووچەی هەفتانەیەتی کە 325 هەزار پاوەندە و هیچ یانەیەک ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە خەرج بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە